لەنێوان پیر لوقمان و سەلمان ڕوشدی

لەنێوان پیر لوقمان و سەلمان ڕوشدی

لەنێوان پیر لوقمان و سەلمان ڕوشدی

نویسندهئاستانەئاستانە
سه دقیقه برای خواندن ۱۵۴۸ بازدید ۲۴ مارس ۲۰۲۱

لەنێوان پیر لوقمان و سەلمان ڕوشدی

لە (١٤) شوباتی ساڵی (٢٠١٩) کەناڵی (BBC) ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە تایبەت بەو کەسانەی کەوتبوونە ژێر کاریگەری کتێبەکەی سەلمان ڕوشدی، سەلمان ڕوشدی نووسەرێکی بەریتانی بە ڕەچەڵەك هیندوستانییە، کتێبێکی نووسی بەناوی (The Satanic Verses)، کە دواتر خومەینی فەتوای کوشتنی دەرکرد، لە ڕاپۆرتەکەدا (BBC) دیمانەی لەگەڵ چەند گەنجێكی بەریتانیا کردووە، لەوانە کوڕێک بەناوی (ئەلیاس کارمانی)، کوڕێکی بە ڕەچەڵەك پاکستانی، گەنجێكی لیبڕاڵی دەچێتە زانکۆی گلاسکۆ لە ئوسکوتلەندا، دەبێتە سەرقافڵەی ئاهەنگی تیكەڵاو و هەڵپەڕین و سەماکردن، حەشیش و تلیاکخۆر، پێشەنگی قوتابیان بووە، بەڵام کاتێك ساڵی (١٩٨٩) سەلمان ڕوشدی کتێبەکەی (ئایاتەکانی شەیتان) دەنووسێت، گۆڕانێکی گەورە لە ژیانی دروست دەبێت، چونکە لەلایەکەوە دژی فەتوای خومەینییە، بەڵام لەلایەکی دیکە ناوەڕۆکی نووسینەکە ڕەتدەکاتەوە، لەو نێوەدا هاوڕێ ئینگلیزو سپی پێستەکانی دەیخەنە دۆخێکی خراپ، ئایا دژی ڕوشدییە، یان لەگەڵیەتی؟ تا دواجار وازی لێدەهێنن، ئەمیش ڕوودەکاتە مزگەوت و لەگەڵ ڕێخستنێکی سیاسی ئاشنا دەبێت، دواجار کۆمەڵە گەنجێکی هاوڕێی ئەلیاس وەکو کاردانەوە دەچنە ڕیزی سوپای بۆسنا دەجەنگن، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەو وازی لە شێوازی تووندئاژۆیی هێناوە، بەڵام وەکو ئیمامێك دەستی بە دینەکەی گرتووەو بێجگە لە بواری ئاینی، لە بواری کۆمەڵناسی و دەروونناسی کاردەکات و بەرگری لە دینداری خۆی دەکات، ڕایدەگەیەنێت کە نووسینەکەی سەلمان ڕوشدی و هەڵوێستی لیبڕاڵە سپی پێستەکان ئەویان بەرەو تووندئاژۆیی برد.
لەژێر ڕۆشنایی ئەم ڕووداوە دەتوانین بڵێین: بەشێکی زۆری تووندئاژۆیی مسوڵمانان کاردانەوەی کەسانی دیکەیە، کاتێك کەسانێك بەناوی ئازادی و دیموکراسییەتەوە شێوازی ڕێزو لێکۆلێنەوەی زانستی بەجێدەهێڵن و زمانی جوێندان و بێڕێزی بەکاردێنن، لەبەرامبەردا دەزگا پەیوەندیدارەکان بێدەنگی هەڵدەبژێرن، یان نووسەرە عەلمانی و لیبڕاڵەکان بێدەنگ دەبن، ڕاستەوخۆ دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێز بۆ دابەشکردنی کۆمەڵگا بەسەر (باش و خراپ)، (سپی و ڕەش)، هیچ دەرفەتێك بۆ ئەو ناوەندە نامێنێتەوە، بۆنموونە ئێستا ڤیدیۆیەکی پیر لوقمانی ڕێبەری زەردەشتییەکان بڵاوبۆتەوە، کە وێڕای قسەی ناشیرین، بێ شەرمانە، ئیسلام بە ئایینی بتپەرستی ناودەبات، هەروەها دەڵێ: ئێمەی زەردەشتی هەموو بەیانیان تف دەکەینە وێنەی سەڵاحەدینی ئەیوبی، لەگەڵ کۆمەڵە قسەی دیکە، ئەمە پاڵ بە هەزاران کەسەوە دەنێت لەوپەڕی نەرم و نیانییەوە بەرەو تووندئاژۆیی بڕۆن، دوورو نزیك شوێنەواری نەرێنی بەسەر تاکی کورد جێدە‌ێڵێت، ئەم جۆرە لێدوان و قسەکردن و غیرەتی مسوڵمانانە لەسەر دینەکەو غیرەتی کوردانە لەسەر سەرکردەیەکی وەها مەزن دەجووڵێنێت، کە کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەر گیانی پێکەوەژیانیش دەبێت، چونکە مسوڵمانانی کوردستان دڵی خۆیان بۆ هەموو پێکهاتە ئایینی و مەزەبی و نەتەوەییەکان کردۆتەوە، بەڵام دواجار کە دەبینن هەمووان ڕێزگیراون، تەنیا پیرۆزییەکانی ئەوان نەبێت، شوێنەوارێکی نەرێنی خراپ جێدەڵێت.
بۆیە پێویستە تا زووە داواکاری گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر خەت و ڕێکارە یاساییەکان بگرنە بەر، هەروەها نووسەرانی ئازادیخوازیش، ئەوانەی بەرگری لە پێکەوەژیان و ئازادی ڕادەربڕین دەکەن بێنەدەنگ، چی دی لە ئاست سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی مسوڵمانان و کورد بێدەنگ نەبن. بەپێچەوانەوە ئەوە تووندڕۆکانی هاوشێوەی پیرلوقمانن بازاڕی تووندئاژۆیی گەرم دەکەن و یەکەمین سەرچاوەی تیرۆرن.

د. جەعفەر گوانی 

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از کورد

مشاهده همه