شەن و کەوێک دەربارەی ناوی پێغەمبەر زەردەشت

شەن و کەوێک دەربارەی ناوی پێغەمبەر زەردەشت

شەن و کەوێک دەربارەی ناوی پێغەمبەر زەردەشت

نویسندهئاستانەئاستانە
دو دقیقه برای خواندن ۲۴۶۹ بازدید ۱۳ ژوئیه ۲۰۲۱

شەن و کەوێک دەربارەی ناوی پێغەمبەر زەردەشت

هەر گەل و میللەتێک ناوێکیان بۆ پێغەمبەر زەردەشت داناوە، ئینگلیز پێی دەڵێن «زۆرۆ وەستەر»، یۆنانییەکان پێی دەڵێن «زۆرۆ وەسترێس»، بەشێک لە فارس پێی دەڵێن «زەردوشت»، کوردیش هەر لە فارسییەوە وەری گرتووە کە «زەردەشت»ە. بەڵام ناوە ڕاستەقینەکەی ئەوەیە کە لە ئاڤێستادا هاتووە، ئەویش «زاراشوەشترا»یە.

ئایینی زەردەشتی، ئایینی سەرەکی ساسانییەکان بووە، واتە ئایینی ئێمپڕاتۆریەتی فارس بووە. تاکوو هاتنی ئایینی ئیسلامیش، کورد بەردەوام لەلایەن ئیمپڕاتۆریەتی فارسەوە چەوسێنراوەتەوە.

ئەگەر شیکردنەوەیەک دەربارەی «زاراشوەشترا» بکەین، دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئەم وشەیە ناوێکی لێکدراوی زمانی ئاڤێستایە، واتە زمانی کۆنی فارس. ئەم وشەیە لە دوو بەش پێکهاتووە:

بەشی یەکەم: «اوشترا» واتە «وشتر» وشەکە بەیەکەوە بە مانای «وشتری کۆن» دێت -کەسێک وشتری کۆنی هەبێت-.
بەشی دووەم: «زارا» کە دەکاتە فارسیی هاوچەرخ، بە واتای «زەرد یان زێڕی» دێت.
وشەکە بە یەکەوە بە مانای «خاوەن وشتری زێڕی» دێت، واتە کەسێک هێندە دەوڵەمەند بووبێت، وشتری بەکارهێنابێت بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی مامەڵەی بازرگانی.

هەندێک جار ناکۆکی و ڕاجیاییەک لەسەر بەشی یەکەمی وشەکە دروست دەبێت کە «وشتری زەرد»ە. زمانی فارسی ٣٠٠ ساڵ پێش زاین گۆڕانی بەسەردا هات و گوتیان وشەکە بە مانای «وشتری کۆن» دێت.

بەپێی بەشێك لە سەرچاوەکان وشەی «زەردوشت» سەردەمەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆیەم و بۆ یەکەم جار ئاماژە بەو ناوە کراوە. بەڵام کۆنترین وشە کە لە ئاڤێستادا ئاماژەی پێ کراوە «زاراشوەشترا»یە، لە ئاڤێستادا «زارش» بە مانای «ڕێبەر یان ڕاکێشەر» دێت -کەسێک دەگرێتەوە وشتری ڕاکێشابێت-.

لەکۆتاییدا، ئەوەی جێی تێڕامانە ئەوەیە، ئەم وشەیە بە مانای «وشتری کۆن یان پیر» یان «وشتری زەرد» دێت، هەروەها باسی مامەڵەکردن بە وشترەوە دەکات؛ بەڵام لە هیچ شوێنێکی کوردستان وشتر ناژیێت، بەڵکوو چواردەوری کوردستانیش بیابانی لێ نەبووە تا وشتر تیایدا بژیێت!

#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از کورد

مشاهده همه