ئەگەری جەنگی ناوخۆیی ئیـ.ـسرائیل!

ئەگەری جەنگی ناوخۆیی ئیـ.ـسرائیل!

ڕوداوەکان چیمان پێ دەڵێن؟


خوای گەورە کە باسی یـ.ـەهوودمان بۆ دەکات دەفەرمووێت:  {لا يُقَاتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرًى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَاءِ جُدُرٍ ۚ بَأْسُهُم بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ ۚ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّىٰ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ}، واتە: «تێکڕایی ئەوان بە گژتاندا نایەن، مەگین لەناو ئەو شارانەی قەڵای زۆر پتەویان هەیە؛ لەو دیو دیوارانەوە. ناکۆکی توند کەوتۆتە نێوانیانەوە؛ تۆ پێت وایە بە کۆمەڵ یەکیان گرتووە، بەڵام دڵیان لێک بڵاوە؛ چون ئەمانە مەردمانێکی نەفامن».


ئەحارۆن باراکی تەمەن ۸۸ ساڵ سەرۆکی دادگای باڵای ئـ.ـیسرائیل و کەسایەتی دیاری دادوەری بە کەناڵ ۱۲ی ئیسرائیلی وتووە: "ئـ.ـیسرائیل لەسەر ڕێگایەکی پڕ مەترسیدایە، ئەگەر خەبەری نەبێتەوە دیموکراسییەکەی دەڕوخێت و جەنگی ناوخۆیی بەرپا دەبێت"، پاشان دەڵێت: "ئیـ.ـسرائیل هیچ کات بەقەد ئێستا نزیک نەبووە لە جەنگی ناوخۆیی".


ئەم کەسە مرۆڤێکی ئاسایی نییە، بەڵکوو یەکێکە لە عەقڵە زیرەکەکانی قەوارەی زایـ.ـۆنی و خاوەن پێگەیەکی بەرز و ڕێز لێگیراوە.


هەروەها خۆپیشاندانی زۆر گەورە رێکخراوەیی دژی نـ.ـاتانیاهۆ  ئەنجام دەدرێت و تۆمەتی ئەوە ئاراستەی دەوروبەری ناتـ.ـانیاهۆ کراوە کە کاریان کردبێت بۆ لۆبییە قەتەرییەکان کە ئێستا کێشەیەکی زۆر دیار و گەورەیە لە میدیای ئیسرائیـ.ـلی بە ناوی (The Qatar gate)

کە مایەی نیگەرانی هەموو ئـ.ـیسرائیلیەکانە کە ئێستا لەنێوان بەرپرسەکان تۆمەتی جاش و بەکرێگیراو دەبەخشرێتەوە بە یەکتری.


کێ پێشبینی دەکرد ئیـ.ـسرائیلێک کە هەمیشە بە لۆبییەکانی خۆی ڕۆژئاوای ئاراستە دەکرد ئێستا لۆبی وڵاتێکی عەرەبی دەست وەربداتە کارەکانییەوە؟ ئەگەرچی لە سنوورێکی کەمدا بێت.


لێرەدا جێگای خۆیەتی ئاماژە بەوە بکەین شۆڕشگێـ.ـرانی فـ.ـەلەستینی و حـ.ـەماس ئەگەر گریمان هیچیان نەکردبێت، توانیان گەورەترین شت بکەن ئەویش ئەوەیە بتوانن قەواری زایـ.ـۆنی بخەنە حاڵەتێکی وجوودیەوە کە بۆ یەکەم جار دوای ئەو هەموو ساڵە لە شیرپێدانی ئەمریکی بکەونە حاڵەتی ئەوەی کە (ترسی لەناوچوون)یان بۆ دروست بێت

کە پێشتر ئەمە ڕووی نەداوە، وەکوو بیرمەندی عەرەبی نایف بن نەهار دەڵێت حەمـ.ـاس توانیویەتی ئەو شتە بکات کە چەند ساڵە ئوممەتی عەرەبی نەیکردووە، ئەویش دروستبوونی زەحزەحە و هەستی مان و نەمانی زایـ.ـۆنیەکانە.


گرنگیی ئەم کێشمەکێشمە ناوخۆییەی ئیسرائیـ.ـل لەنێوان بەرەی ناتـ.ـانیاهۆ و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لێرەدا ئەوە نییە ئەگەر ڕوو بدات یاخوود ڕوو نەسات، بەڵکوو خودی ئەوەی ئەو کێشمەکێشمە دروست بووە و گەیشتووەتە ئەم ئاستە شتێکی کەم نییە کە بە هۆکارە یەک لە دوای یەکەکانی ۱۲ ئۆکتۆبەر هاتبێتە دی.


دەم بە دوعاین کە خوای گەورە موسڵمانانی فـ.ـەلەستین و غـ.ـەززە بە تایبەت بپارێزێت، ئاشوب و دووبەرەکیش بخاتە نێوان دوژمنەکانیانەوە.


#ئاستانە_Astana



لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

4/2/2025 9:49:34 PM