تاتۆکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا!
تاتۆکانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا!
لە وێنەیەکدا کە خۆی بڵاوی کردووەتە، چەند تاتۆیەکی قۆڵی وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەرکەوتووە کە لێی نووسراوە «کافر» لەپاڵ ئەوەشدا نووسراوە (Deus vult) واتە: «خوا ئەمەی دەیەوێت.» کە ئەمە درووشمی سەڵیبییەکان بوو لە یەکەم جەنگەکانیان دژ بە موسڵماناندا، لەگەڵ تاتۆی خاچێکی گەورە لەپاڵیاندا.
لە وێنەیەکی تردا تاتۆیەکی لەسەر سنگی کێشاوە کە خاچی قودس، یان خاچی ئۆرشەلیمییە کە هێمای دەوڵەتی قودسی لاتینی بوو کە (1099) لەدوای جەنگی یەکەمی سەڵیبییەکان دروست بوو، تەنیا لە یەک ڕۆژدا (70) هەزار موسڵمانی بێچەکیان کوشتبوو.
ئەمانە جیا لە مێژووی پڕ لە ڕقی وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە موسڵمانان و دەرکردنی پەرتووکێک بە ناوی «هەڵمەتی سەڵیبی ئەمریکا» کە تێیدا ڕقێکی نائاسای هەڵدەڕێژێت بەرانبەر خودی ئیسلام جیا لە موسڵمانان.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە جەنابی وەزیر خۆی ناشارێتەوە بەڵکوو ڕق و ویستی تۆڵەی سەڵیبییەکانی باپیری بەڕوونی دەردەخات بە جۆرێک کە پێشتر هاوشێوەی لە مێژووی سیاسەتی ئەمریکا کەم بووە.
پێت وایە ئەمە ڕووی ڕاستیی جەنگ و سیاسەتەکانی ڕۆژئاوایە لەگەڵ جیهانی ئیسلامیدا؟
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام 🌐 فەیسبووک 🌐 ئینیستگرام 🌐 ئێکس