لەبارەی کەفوکوڵی گەلانی موسڵمان
لەبارەی کەفوکوڵی گەلانی موسڵمان
بابەتەکە دەمێکە دەستی پێکردووە، هەر لەو کاتەی فشار خرایە سەر ئەم وڵاتانە تا چیرۆک و ژیانی قـ،ـودس و عومەر و هاوەڵانی وەکوو عوقبە و خالیدی کوڕی وەلید و ئەوانی تر لە پڕۆگرامی خوێندن لادرێت.
ئەو کاتەی کە لە پڕۆگرامی خوێندنی پەروەردەی ئیسلامی و زمانی عەرەبی ئایەتەکانی هاوشێوەی
﴿وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ﴾ واتە: «هەروەها چەندێک لە هێز لە تواناتاندا هەیە بۆیان ئامادە بكەن» لادرا. کاتێک کە عالەمانییەت و لیبرالییەت ڕەواجی پێدرا و، هێرش دەکرایە سەر هەموو دیاردە و ڕواڵەتە ئاینییەکان. ئەو کاتەی کە مزگەوتەکان دوای نوێژەکان داخران و بانگەواز بووە وتارێکی دووبارە و خوێندراوەیەکی هەفتانە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات سەیر نییە، ئەمە ئەنجامی پڕۆسەیەکی بە دەواجینکردن و ماڵیکردنی جیلێکی تەواوی بێ دەسەڵات و بێ هیممەتە.
تاریق ڕەفاعی
#ئاستانە_Astana