کاتێک ترسی خوا هەموو ترسەکانی ترت دادەپۆشێت

کاتێک ترسی خوا هەموو ترسەکانی ترت دادەپۆشێت


"لە پاڵ ترسی لەدەستدانی کارەکەم، زۆر ترس هەبوون؛ وەک ترسی ئەوەی کە خاڵێکی ڕەش بۆ هەتا هەتایە بخرێتە سەر ژیانی پیشەییم و، کێشەی مانەوە و ئیقامەی ئێرەم بۆ دروست ببێت، وە زۆر لە ترسە دونیاییەکانم هەبوون و لە بیرکردنەوەمدا ئامادە بوون.


بەڵام کاتێک بۆم ڕوون بووەوە کە کۆمپانیاکە بەشدارە، داوای لێخۆشبوونەکەم هەمووی بە نیەتێک بوو کە نەمویست ڕۆژی قیامەت بگەمە لیقای خوا و ددان بنێم بە هەر بەشدارییەکم لەم کۆمەڵکوژییەدا. زانیم کە مانەوەم لە مایکرۆسۆفت و مانەوەم بە بێدەنگی لەم پیشە بەناوبانگ و پێگە ئاسوودەیەدا، دەبووە هۆی ئەو ئەنجامە لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا. 


ئەو ترسەی کە منی داگرت و بەسەر دڵمدا زاڵ بوو، زاڵ بوو بەسەر هەموو ترسێکی تر، وەک: ترس لە دەزگای جێبەجێکردنی یاساکانی کۆچ -واتە دەرکردن و لێسەندنەوەی ئیقامەی ئەمریکا-، یان هەر ترسێکی کردەیی تر."


ئیبتهال ئەبوو سەعد


#ئاستانە_Astana

 

4/19/2025 3:54:05 PM