چاوێک لە هارڤارد بکەن
چاوێک لە هارڤارد بکەن
دوێنێ ترەمپ و ئیدارەکەی فەندێکی فیدراڵی (٢.٢) ملیار دۆلارییان لە زانکۆی هارڤارد بڕی، لە پای سیاسەتی زانکۆکە بۆ پشتگیری ئازادیی ڕادەربڕین. ئەمەش دوای خۆپیشاندان و مانگرتی خوێندکارەکانی بۆ پشتگیری غـ.ـەززە و داواکاری وەستاندنی ئەو جینۆساییدە.
هەر لەگەڵ هاتنە سەر کورسیی سەرۆکایەتی، ترەمپ جاڕی دیکتاتۆرییەتێکی بەیاساییکراوی دا و ڕێکاری توندی دژی هەر کەسێک گرتە بەر کە پشتگیری غـ.ـەززە بێت و ڕای خۆی دەربڕێت، یان دەری بڕیبێت، تەنانەت ئەو خوێندکارانەی پێشتر بەشداری ئەو چالاکییانەیان کرد بەر شاڵاوەکە کەوتن.
بەڵام هەندێک لە زانکۆ و کۆلێژەکان ڕووبەڕووی بڕیارەکان بوونەوە و، وتیان کە سەربەخۆیی و ئازادیی ڕادەبڕینی ژینگەی زانکۆ لەدەست نادەین بۆ هەڕەشەی بڕینی بودجە و مینحەیەک، یەکێک لەوانە زانکۆی هارڤاردە کە کۆنترین و بەناوبانگترین زانکۆی ئەمریکییە و لە ئاستێکی جیهانی باڵادایە.
دوو ملیار دۆلار بە دەم خۆشە، هەندێک جار وڵاتێکی گەورە داوای قەرزێکی نێودەوڵەتی دەکات بەو بڕە، جا بۆ دەزگایەکی خوێندن و توێژینەوەی باڵای لەم جۆرە دەکرێت زۆر بتی پێبکڕێت، بەڵام ئیدارەی زانکۆکە مکوڕن لەسەر هەڵوێستی خۆیان و دەڵێن سازش ناکەین تا کۆتایی ئەم باسە.
پرسیارەکە ئەوەیە: ئەگەر ئەمە هەڵوێستی زانکۆ و کۆلێژێک بێت لەناو پایتەختی زایۆنیزمی جیهانی، ئەی هەڵوێستی دەسەڵاتی وڵاتە موسڵمانەکان بۆ وا تەنگیان بە خەڵک هەڵچنیوە و ناهێڵن گردبوونەوە و خۆپیشاندانێک ئەنجام بدەن.