"ئافرەت ئافرەتە" -بڕیارە گەورەکەی بەریتانیا-

"ئافرەت ئافرەتە" -بڕیارە گەورەکەی بەریتانیا-


ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ـی ٤ـی ٢٠٢٥، دادگای باڵای بەریتانیا بڕیارە گەورە و قورسەکەی دا کە زۆرێک چاوەڕێی بوون، ئەویش ئەوەی کە «ئافرەت یەکێکە وەک ئافرەت لەدایک بووبێت.» باوەڕ دەکەیت یان نا، ئەم بڕیارە بووە ئاهەنگ و مەدالیای سەرکەوتن بۆ زۆر ڕێکخراو و کەسایەتیی ژنان.


بەڵێ، هەر بە جیددی ئەوەی بیستت ڕاست بوو. لە لوتکەی پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و سەدەی ٢١، لە پایتەخت و مۆڵگەی مۆدێرنە و جیهانی تازە، وەها زانیارییەک و سەلمێنراوێک کە بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی جێی مشتومڕ و ئەسڵەن بیرلێکردنەوەش نەبووە، ئێستا بووەتە بڕیارێکی چارەنووسساز و گەورە.


ئەمانە هەمووی ئەنجامی هەڵگەڕانەوەن لە سروشتی خواکردی مرۆڤ. کاتێک مرۆڤ یەکتاپەرستی ڕەت دەکاتەوە، ئەوکات دەست دەکاتە پەرستنی سەدان خوای وەهمی دیکە و لە هەمووشیان گەورەتر هەوا و ئارەزووەکانی، بە جۆرێک وێڵ و سەرگەردان دەبێت کە خودی ماهیەتی خۆیشی لێ تێکەڵ دەبێت.

 

4/19/2025 3:55:11 PM