کتێبخانە

«پێغەمبەرایەتی لەپای چ بەرژەوەندییەک»


نوسه‌ر:    پ. د. عەبدولواحید موحەممەد ساڵح

چاپ:  یەکەم


ئەم پەرتووکە «پێغەمبەرایەتی لەپای چ بەرژەوەندییەک» وەڵامی یەکێک لە پرسیارە جەوهەرییەکان سەبارەت بە پێغەمبەرایەتی موحەممەد (ﷺ) دەداتەوە، ئایا پێغەمبەر (ﷺ) هیچ بەرژەوەندییەکی لە بانگەوازدا هەبووە؟ لە ڕێگەی بەراوردکردنی دۆخی ژیانی پێغەمبەر (ﷺ) پێش و دوای دابەزینی پەیامی وەحی، وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە، پاشان هەموو ئەو گریمانانە تاوتوێ دەکات کە پەیوەندییان بە حەزی دەسەڵات و سامان و، شەهوەت و نەتەوەپەرەستییەوە هەیە. پەرتووکەکە بەڵگە مێژوویی و لۆژیکییەکان دەخاتە بەردەم خوێنەر و بۆی ڕوون دەکاتەوە کە پاڵنەری بانگەواز چی بوو و، لەپێناو چیدا پێغەمبەر تا کۆتایی ژیانی ئەو ماندووبوون و ئاڵنگارییانەی قەبوڵ کرد.