وتەکان

(17)
کەمینە مەسیحییەکانی ئێرە یان موسڵمانانی ئەوێ؟

بەڵام خاتوون، ئێمە هیچ وڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبیمان نەدیوە سیخوڕی بەسەر وتاری یەکشەممانی کڵێساوە بکات و قەشەکە بانگ بکات و پێی بڵێت: «بۆچی ئەم ئایەتەی ئینجیلی پیرۆزت هەڵبژاردووە و مەبەستت چی بووە؟». بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە بەرانبەر موسڵمانان دەکرێت.

نەماندیوە وڵاتێکی موسڵمان منداڵ لە خێزانە مەسیحییەکان بسەنێت و بیانخاتە دایەنگە و، بەسەر خێزانە موسڵمانەکاندا دابەشیان بکات! بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە.

نەماندیوە وڵاتێک سیخوڕی بکات بەسەر کڵێساکانەوە؛ سیخوڕ بنێرێت و تێکەڵ بە کڵێساکە و قەشەکە ببێت و، دواتر ڕاپۆرتی ئەمنی لەسەر بدات بۆ داخستنی! بەڵام ئەمەمان لە ئەورووپا و بەتایبەتیش ئەڵمانیا دیوە بەرانبەر مزگەوتەکان.

نەماندیوە مەسیحییەک بەهۆی جلوبەرگی، یان خاچەکەی ملی، لەم وڵاتانە لە خوێندن و کاری خۆی دەربکرێت؛ بەڵام دیومانە لە ڕۆژئاوا و لە ئەڵمانیاش بەتایبەت، لەسەر حیجاب موسڵمان دەرکراوە.
نەبووە لەم وڵاتانەدا حیزب و سیاسەتمەدار هەبن کە بە ئاشکرا هانی خەڵک بدەن دژ بە مەسیحییەکان و هانی دەرکردنیان بدەن، بەڵام لە ئەڵمانیا دیومانە.

کێ دەڵێت هەمان مامەڵە زەرەر نابێت بۆ کەمینە مەسیحییەکان؟

#ئاستانە_Astana
«هەموو خۆشبەختی لەوەدایە کە خاوەنی نەفس و ئارەزووەکانت بیت؛ ئەوپەڕی بەدبەختیش ئەوەیە، ئارەزووەکانت ببنە خاوەنت!»

ــ ئیمام غەزالی (رحمه الله)

#ئاستانە_Astana
«موسڵمان کەپشی قوربانیی شاردنەوەی شکستەکانی دیموکراسیی ئەورووپایە. موسڵمان تاوانبار نییە، بەڵکوو ئەو قوربانییەیە کە دەتوانین بیکەینە قوربانی؛ بۆ شاردنەوەی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانمان و قەیرانی دیموکراسییە وەهمییەکەمان. پڕۆسەی دیموکراسی بە خراپی بەڕێوە دەچێت، ئێمەش دێین باسی ئیسلام دەکەین تا خۆمانی لێ لابدەین.»

• ڤینسنت گیسەر
(زانای کۆمەڵناس و سیاسیی فەرەنسی)

#ئاستانە_Astana
دوو لێدوانی دژیەک بۆ هەمان ڕووداو لە دوو شوێنی جیاوازدا... نموونەیەکی دووفاقیی سیاسەتی ڕۆژئاوا...
«ئاو و کارەبا و منداڵ و بەتەمەن و نەخۆشەکان، ئەمانە ئامانجە تازەکانی سەرۆک پووتینن کە بە توندی لێیان دەدات. ئەم مامەڵە وەحشیگەرییەی بەرانبەر گەلی ئۆکرانی، کارێکی ناڕەوا و هەمەجییە.»

«بەداخەوە حەماس خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغان بەکار دەهێنێت و، بنکە و چەکەکانی خستووەتە ناوچە مەدەنییەکان و قوتابخانە و خەستەخانە و مزگەوتەکانەوە.»

• ئەنتۆنی بلینکن

#ئاستانە_Astana
«نامەوێت بڕوا بە خوا بهێنم، هەر بۆیە بژاردەکەم ئەوە بوو کە بڕوا بە شتێک بهێنم کە دەزانم ئەستەمە؛ ئەویش ئەوەیە کە زیندەوەران لەخۆوە و لە ڕێگەی پەرەسەندنەوە هاتوون.»

• جۆرج واڵد
(براوەی خەڵاتی نۆبڵی پزیشکی و فیسیۆلۆژی، ساڵی ١٩٦٧)

#ئاستانە_Astana
«زۆربەی زایۆنییەکان بڕوایان بە بوونی خوا نییە، بەس بڕوایان بەوە هەیە کە خوا بەڵێنی خاکی فەلەستینی پێ داون.»

• ئیلان پاپێ

#ئاستانە_Astana
«هەر لە ڕۆژانی سەرەتای ئەمریکاوە، بڕوابوون بە خوا هەمیشە سەرچاوەی کۆتاییی هێزی گەلەکەمان بووە. من بەڕاستی بڕوام وایە کە هەرگیز ناتوانن بەبێ ئایین خۆشبەخت بن، بەبێ ئیمان ناتوانن. با ئایین زیندوو بکەینەوە، با خوا بهێنینەوە ژیانمان.»

• دۆناڵد ترەمپ

#ئاستانە_Astana
«ناشیرینکردنی وێنەی ئیسلام لەلایەن ئەورووپییەکانەوە، کارێکی پێویست بوو بۆیان تا قەرەبووی هەستی کەموکوڕیی خۆیانی پێ بکەن.»



• مۆنتگۆمەری وات (ڕۆژهەڵاتناس و مێژوونووسی بەریتانی)

#ئاستانە_Astana
«گەر بەرگریکارێکی شکستخواردوو بووین بۆ دۆزەکەمان، حەق وایە بەرگریکارەکان بگۆڕین، نەک دۆزەکە.»

• غەسان کەنەفانی

#ئاستانە_Astana
«وەک ڕوون بووەتەوە، هەموو پێشکەوتنێکی تەکنەلۆژی سەرەتا لە بواری سیخوڕی و سەربازیدا دەکرێت، پاشان بوارەکانی تر دێنە پێش. هەمیشە وا بووە و، ئێستاش ڕوونتر بووەتەوە.»

• عەلی عیزەت بیگۆڤیچ

#ئاستانە_Astana
«تۆپی پێ تەنیا وەرزشێک نییە، بەڵکوو زۆرجار وەلائـ و شوناسێکی بەدیلە بۆ شوناسە حەقیقییەکانی تری مرۆڤ و، هاوشێوەی بیروباوەڕێکی ئایینی دەردەکەوێت.»

• ئاڤار قەرەداغی

#ئاستانە_Astana
«مرۆڤ درک بە کورتیی ژیان ناکات، تا کاتێک کە لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە.»



• مستەفا سیباعی

#ئاستانە_Astana
Astana gallery
Astana gallery
Astana gallery
Astana gallery
Astana gallery