کتێبخانە
78
١١,٠٠٠ دینارسناء محي الدين فتاح
ڕووگەنمای خانمان
ئەم پەرتووکە پڕۆژەیەکی فیکری و پەروەردەیی گشتگیرە کە لە دیدگایەکی تەکامیی و لە دەرەوەی قاڵبە تەقلیدییەکان و مۆدێلە هاوردەکراوەکانی ڕۆژئاوا، هەوڵی بنیادنانەوەی کەسایەتی ئافرەت دەدات. لە ڕێگەی حەوت پایەی مەعریفییەوە، نەخشەی کەسایەتیی خانمێکی موسڵمان دەکێشێت کە خاوەنی تێپایەتییەکی بەرز و، زانستێکی وردبینانە و ئیرادەیەکی پتەو و ئاگایەکی قورئانییە. ئامانجی سەرەکی پێگەیاندنی خانمێکی هۆشیار و شارستانییە کە توانای پارێزگاریکردنی لە ناسنامە و ڕەسەنایەتیی خۆی هەبێت. ڕێبەرێکی کردەییە بۆ ئەو خانمانەی کە تەنیا بە بوون ڕازی نین و دەیانەوێت وەک میراتگرێکی ڕاستەقینەی فێرگەی پێغەمبەرایەتی، شوێنەوار و کاریگەرییەک لە دوای خۆیان بەجێ بهێڵن.
ڕووگەنمای خانمان
١١,٠٠٠ دینارصبا مەحموود
ڕاجیایی ئایینی لە چاخێکی عالەمانیدا
بۆ ئەوەی ئایینەکان پێکەوە بژین و کۆمەڵگا دوور بێت لە بەربەرەکانییە ئایینییەکان، دەبێت سیستەمێکی عالەمانی جێبەجێ بکەین، ئەمە ئەو بانگەشە دووبارەییەیە کە بەردەوام عالەمانییەکان جەختی لێدەکەنەوە. لەم کتێبەدا «صبا محمود» وەک پسپۆڕێکی بواری ئەنسرۆپۆلۆجیا، هاتووە ئەم بانگەشەیە پێکدەشکێنێت و، خستوویەتییە بەر تیژبینی: ئایە دەوڵەتی عالەمانی هۆکاری زیادبوونی پێکدان و جیاوازییە ئایینییەکانە یاخود نا؟ ئەگەر عالەمانییەت ڕێخۆشکەرە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، بۆچی لە دەوڵەتی مۆدێرنیدا پێکدانەکان هێندە زۆرن؟ ئایە هۆکارەکەی پێنەهێشتنی عالەمانییەتە لە جیهانی ئیسلامیدا یان نەخێر، سروشتی عالەمانییەتە خۆی بەو جۆرەیە و، جیاوازییە ئایینییەکان تۆخ دەکاتەوە و، پێکدانەکان زیاد دەکات؟ کتێبە گەشتێکی قووڵ و وردە بۆ تاووتوێکردنی ئەم پرسانە و، دەیان پرسی تری پەیوەست بە ئایین، عالەمانییەت، ئازادیی ئاینی و پێکەوەژیان لە ژێر سێبەری دەوڵەتی مۆدێرنی عالەمانیدا.
ڕاجیایی ئایینی لە چاخێکی عالەمانیدا
٨,٠٠٠ دیناردکتۆر یوسف قەرزاوی
چارەسەری ئیسلامیانە
ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە بریتییە لە:١. دەرخستنی هۆکارەکانی شکستی سیستەمە دەستکردەکان.٢. خستنەڕووی تایبەتمەندییەکانی چارەسەری ئیسلامی لە گشت بوارەکانی ژیاندا (سیاسی، ئابووری، پەروەردەیی).٣. چۆنیەتی گواستنەوەی ئیسلام بە دروشمەوە بۆ پڕۆژەی دەوڵەت و دامەزراوە.٤. مەرجەکانی دروستکردنی ئەوەیەک کە بتوانێت ئەم گۆڕانکارییە ئەنجام بدات.پەرتووکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە: ئیسلام یەکێک نییە لە چارەسەرەکان؛ بەڵکو «تاکە» چارەسەرە!
چارەسەری ئیسلامیانە
٩,٠٠٠ دیناردانیاڵ حەقیقەتجو
هەڕەشەی مۆدێرنیست لەسەر ئیسلام
مۆدێرنیزم ئایینی داگیرکەرە. مۆدێرنیزم ئایینی ئەو نیمچەئاتیستانەیە کە بۆردومانی جیهانی ئیسلامی دەکەن و داگیری دەکەن. مۆدێرنیزم ئایینی ئەو سیکۆلارانەیە کە موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهاندا دەچەوسێننەوە. مۆدێرنیزم ئایینی ئەوانەیە کە کاریکاتیر بۆ سووکایەتیکردن بە پەیامبەر ﷺ بڵاودەکەنەوە. مۆدێرنیزم ئایینی ئەو حکومەتانەیە کە حیجاب و گۆشتی حەڵاڵ قەدەغە دەکەن. مۆدێرنیزم ئایینی ئەو دەمارگیر دژەموسڵمانانەیە کە دەیانەوێت ئیسلام لەسەر ڕووی زەوی نەمێنێت و بیسڕنەوە. مۆدێرنیزم ئەو ئایینەیە کە بەسەر موسڵماناندا دەسەپێندرێت و فشاریان لێ دەکات دەستبەرداری ئیسلام و نەریتی ئیسلامی بن. ئەم پەرتووکە وەڵامێکە بۆ هەرەشەی مۆدێرنیزم.
هەڕەشەی مۆدێرنیست لەسەر ئیسلام
١٢,٠٠٠ دینارمەروان کوردی
نووسینەوەی فەرموودە
ئەم پەرتووکە تیشک دەخاتە سەر یەکێک لە هەرە لایەنە گرنگەکانی پەیوەست بە فەرموودەوە. نووسەر گەشتێک بە خوێنەر دەکات و دەیباتەوە سەردەمی پێغەمبەر ﷺ، لەوێ ئاشنای دەکات بەو هاوەڵ و شوێنکەوتووان و زانایانەی پێش ساڵی (٣٠٠ کۆچی) فەرموودەیان نووسیوەتەوە. کتێبە بەسەر سێ زەمەندا دابەش کراوە:• بەشی یەکەم لە نووسینەوەی فەرموودەکان: ئەو فەرموودانەی کە بە فەرمانی پێغەمبەر ﷺ نووسراونەتەوە.• بەشی دووەم لە نووسینەوەی فەرموودەکان: ئەو فەرموودانەی کە هاوەڵان نووسیویانەتەوە.• بەشی سێیەم لە نووسینەوەی فەرموودەکان: ئەو فەرموودانەی کە تابعین لە هاوەڵانەوە نووسیویانەتەوە، لەگەڵ ئەو فەرموودانەی کە
نووسینەوەی فەرموودە
٧,٠٠٠ دینارد. موحەممەد عیوەزی
ئیبڕاهیمیی زایۆنیستی
لەو ساتەوەی مرۆڤ بەدیهێنراوە، وێڵە بە شوێن پەروەردەیەک تا لەگەڵ کەسانی تر کۆبکاتەوە، لە گۆشەگیری بیپارێزێت و کۆڵی قورسی ژیانی لەگەڵ هەڵبگرێت. بە درێژایی مێژووش، ئایین بەهێزترین پەیوەندی بووە کە توانیویەتی ناسنامە بۆ گەلان دروست بکات و نەخشەی کاردانەوەیان لەسەر ڕێگەی شارستانییەت بۆ بکێشێت. بەڵام مەترسیدارترین هەڕەشە کە لەمڕۆدا بەرەوڕووی گەلان بووەتەوە، ئەوەیە هەوڵ دەدەن ئایین خاڵی بکەنەوە لە ناوەڕۆکی عەقیدەیی و ڕەخنەییەکەی؛ بۆ ئەوەی ڕەنگێکی کلتووری وەربگرێت، و لەپێناو نەخشەی بەرژەوەندییەکان و سیاسەتدا بەکاری بهێنن. لە ناخی ئەم هەوڵەوە، پڕۆژەی «ئیبراهیمی» سەری هەڵدا؛ خۆی وەک چوارچێوەیەکی ئاینی و ڕۆشنبیری ئاسان، دەیەوێت ئایین پێناسە بکاتەوە بە نەرمکردنەوەی واتاکانی و پاشان قوربەکردنی دوژمن وەک هاوبەشێک، بە مەبەستی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە گونجاو بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی زلهێزان.
ئیبڕاهیمیی زایۆنیستی
٦,٠٠٠ دینارعەبدولڕەحمان زاحی
منداڵی خانەوادە دیندارەکان
لەم دواییانەدا کێشەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە، زۆرێک لە ڕۆڵەکانی ڕەوتی ئیسلامیی و خێزانییە پابەندەکان بە ئایینەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، ئەویش لادانی ڕۆڵەی خانەوادە دیندارەکانە. بۆچی منداڵ و نەوەی خانەوادە دیندارەکان لەنێو خانەوادەی دیندارەکی دیندارا لادەدەن، ڕێگای باوانیان ناگرنە بەر؟ ئایە هۆکار چییە؟ ئەو پەروەردەییەی دواوەکریت و هەوڵدەدرێت ڕەنگدانەوەی کێشەکە لە ئاراستە بکرێت، کێشەکە لەکوێدا دروست بووە؟ کەمتەرخەمییەکە لەکوێدایە؟ بۆچی نەوەی بانگخواز، مامۆستای ئاینی، ڕۆشنبیرە ئیسلامییەکان، خانەوادە زۆر پەیوەستەکان لادەدەن و ڕێچکەی باوانیان ناگرنە بەر؟ ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ تێگەیشتن لەو بابەتە هەستیارە و، دەستنیشانکردنی کەلێنە پەروەردەییەکان لەنێو خانەوادە دیندارەکاندا، هەروەها پێشکەشکردنی چارەسەر و ڕێنمایی پێویست بۆ کێشەکە.
منداڵی خانەوادە دیندارەکان
٥,٠٠٠ دینارد. ماجد عیرسان کەیلانی
فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامی
فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامی؛ هەوڵێکە بۆ دەرچوون لەو تونێلە تاریکەی شارستانییەتیی ماددی مرۆڤی تێخستووە. نووسەر لەم پەرتووکەدا، بەراوردکارییەکی ورد لە نێوان فەلسەفە پەروەردەییە ڕۆژئاوااییەکان و دیدگا قورئانییەکەدا دەکات؛ پەنجە دەخاتە سەر ئەو برینە کوشندانەی بەهۆی دابڕانی (عەقڵ لە وەحی) و (زەوی لە ئاسمان)ەوە لە جەستەی مرۆڤایەتیدا دروست بوون. ئەم پەرتووکە جگە لە فێرکردن، باس لە هونەری (مرۆڤبوون) و (ڕامکردنی گەردوون) دەکات. پڕۆژەیەکە بۆ گۆڕینی مرۆڤ لە «بەکاربەر»ێکی بێبیرەوە، بۆ «چینەنشین»ێکی بەرپرسیار.
فەلسەفەی پەروەردەی ئیسلامی
٥,٠٠٠ دینارعائیشە عەبدولڕەحمان بێولی
زۆرداریی دیموکراسی و ڕوانگەی ئیسلامی
پێ ناچێت هیچ چەمکێک هێندەی دیموکراسی دووبارە کرابێتەوە، هەموو گرز و تاقمەکان بەکاری دەهێنن، هەموو کاتیش وەکو سیستەمێکی فریادڕەس وێنەی دەکێشن، سیستەمێک کە مرۆڤایەتی لە دونیای ستەم و زۆردارییەوە بەرەو جیهانێکی نوێ دەبات، ئەو جیهانەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی لەتیایدا سەنتەرن. ئەم پەرتووکە بە پێناسەیەکی سەرپێیی و سادە بۆ دیموکراسی ڕازی نابێت، بەڵکو دەستی خۆی تێدا دەگرێت و دەیباتەوە قووڵایی مێژوو، وێنەی دیمەنەکان لە سەرەتاوە دەگرێت لە ئەفلاتون و فەیلەسوفانی کلاسیکەوە بەرەو ڕۆشنگەری و مۆدێرنە گەشتی پێدەکات، دید و دیدگا جیاوازەکانی پیشان دەدات. لە درێژەی پەرتووکەدا، سیستەمی دیموکراسی هەڵدەسەنگێنێت و دەپرسێت: ئایا سیستەمی دیموکراسی دابینکەر و مسۆگەرکەری ئازادییە؟ یان زۆردارییەکی دیکە دەتاوێنێت؟ نووسەر لە کۆتاییدا جێگرەوەکان پێدەدات، هەروەها نموونەیەکی بەرجەستەیش بۆ ڕوانگە ئیسلامییەکە پێشکەش دەکات.
زۆرداریی دیموکراسی و ڕوانگەی ئیسلامی
١٦,٠٠٠ دینارزانست خوا نییە
پەرتووکی «زانست خوا نییە» گەشتێکی قووڵە بەناو فەلسەفەی زانستدا، جیاوازی دەکات لەنێوان «زانست»ی ڕاستەقینە وەک دەستکەوتێکی مرۆیی، لەگەڵ «زانستپەرستی» وەک ئایدۆلۆجیایەکی ماددی. نووسەر بە لۆژیکێکی بەهێز و بە بەڵگەی زانستی وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە:- ئایا زانست دەتوانێت وەڵامی هەموو پرسیارەکانی ژیان بداتەوە؟- ئایا ململانێی نێوان ئایین و زانست ڕاستییەک یان ئەفسانە؟- بۆچی زانست ناتوانێت ڕەوشت، مانا و جوانی لێک بداتەوە؟پەرتووکێکە بۆ گەڕاندنەوەی زانست بۆ قەبارە سروشتییەکەی خۆی؛ وەک چرایەک بۆ ڕووناکردنەوەی ڕێگە، نەک خوایەک بۆ پەرستن.
زانست خوا نییە
بێبەرانبەر PDF کۆمەڵێک نووسەر (Multiple authors)
کردەوەکانی دڵ
کۆکراوەیەکە لە بابەتەکانی پەیوەست بە کردەوەکانی دڵ (وەک ئیخلاص، تەوەکوڵ، خۆشەویستی، ترس و هیوا...) لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، نووسراوی کۆمەڵێک نووسەر.
کردەوەکانی دڵ
٧,٠٠٠ دینارصلاح الدین أحمد
ئەخلاق لەژێر سێبەری ئیماندا
زانستنامەیەکی واقیعی و کرداری دەربارەی ئەخلاق و ڕەوشتی ئیسلامی، پشتبەستوو بە قورئان و سوننەت و بە زمانێکی سادە؛ بەهای ئەخلاقی باڵا دەخاتەڕوو و دوورە لە خورافات و فەلسەفەبازی.
ئەخلاق لەژێر سێبەری ئیماندا
٦,٠٠٠ دینارئەنوەر جوندی
پیلان دژی ئیسلام
پەردە لەسەر پیلانە مێژوویی و هاوچەرخەکانی نەیارانی ئیسلام هەڵدەماڵێت، و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ لەقاڵبدان و شێواندنی بیری ئیسلامی لە دەرەوە و ناوەوە دەخاتەڕوو.
پیلان دژی ئیسلام
٥,٠٠٠ دینارشێریل بێنارد (Cheryl Benard)
ئیسلامی دیموکراسیی مەدەنی
پەردە لەسەر بەرنامەی هێزە ڕۆژئاواییەکان هەڵدەماڵێت بۆ شێواندنی ئیسلام لە ناوەوە و دوورخستنەوەی موسڵمانان لە بەها ئیسلامییەکان، بە شیکردنەوەی پڕۆژەی «ئیسلامی مەدەنی/دیموکراسی».
ئیسلامی دیموکراسیی مەدەنی
٣,٥٠٠ دینارئەحمەد یووسف سەیید
پێگەی شام و قودس لە گۆشەنیگای ئیسلامەوە
کۆکردنەوە و شیکردنەوەی پێگە و گرنگیی شام و قودس لە ئیسلامدا بە پشتبەستن بە قورئان و فەرموودەی سەحیح، لەگەڵ پەیوەندیان بە ڕووداوەکانی ئاخرزەماندا.
پێگەی شام و قودس لە گۆشەنیگای ئیسلامەوە
٧,٠٠٠ دینارفەرید ئەنساری
جوانیی ئایین - هەنگاوەکانی دڵ بەرەو جیهانی ڕۆح
باس لە چەمکی جوانی لە ئیسلامدا و چۆنیەتی نواندنی لە باوەڕ و کردەوەی موسڵماناندا دەکات؛ ڕاستکردنەوەی ئەو تێگەیشتنانەی کە ئایین بە ناشیرین و توند وێنا دەکەن.
جوانیی ئایین - هەنگاوەکانی دڵ بەرەو جیهانی ڕۆح
٥,٠٠٠ دینارنیهاد جەلال حەبیبوڵڵا
پەیوەندیی پێغەمبەر (ﷺ) لەگەڵ نەتەوەکاندا
بە بەڵگەی مێژوویی دەریدەخات کە بانگەوازی پێغەمبەر (ﷺ) ڕەنگی نەتەوەپەرستی پێوە نەبووە، بەڵکوو هەوڵی داوە دەرگای یەکترناسین و تەبایی لەنێوان نەتەوەکاندا بکاتەوە.
پەیوەندیی پێغەمبەر (ﷺ) لەگەڵ نەتەوەکاندا
٤,٠٠٠ دینارمارتن لۆسەر (Martin Luther)
جوولەکە و درۆکانیان
وەرگێڕانی تویژینەوەیەکی مارتن لۆسەر (١٤٨٣–١٥٤٦)، ڕابەری چاکسازی ئاینی مەسیحی، دەربارەی مەسەلەی جوولەکە لە ئەوروپای سەدەی شازدەهەمدا و هەڵوێست و تێڕوانینەکانی بەرامبەریان.
جوولەکە و درۆکانیان
٤,٠٠٠ دینارپ.د. عەبدولواحید موحەممەد سالح
پێغەمبەرایەتی لە پای چ بەرژەوەندییەکدا؟ (بەلگەکانی پێغەمبەرایەتی - 4)
وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە ئایا پێغەمبەری ئیسلام (ﷺ) چ بەرژەوەندییەکی کەسی لە بانگەوازەکەیدا هەبووە؛ بە هەڵسەنگاندنی باری ژیانی پێش و دوای بانگەواز ئەو گومانە ڕەت دەکاتەوە.
پێغەمبەرایەتی لە پای چ بەرژەوەندییەکدا؟ (بەلگەکانی پێغەمبەرایەتی - 4)
٤,٠٠٠ دینارپ.د. عەبدولواحید موحەممەد سالح
شێواندنی پەیامی پێغەمبەرایەتی (بەلگەکانی پێغەمبەرایەتی - 3)
وەڵامدانەوەی ئەو بانگەشانەی کە پەیامی ئیسلام بە وەرگیراو و لاسایی لە ئاینەکانی پێشوو یان بەرهەمی کەسانی تر دەزانن؛ ڕەسەنایەتی پەیامی پێغەمبەرایەتی دەسەلمێنێت.




