
هۆنین
“ڕووگەنمای پەروەردەکار، لە بونیادی ئیمان و ئاکاری منداڵدا”
— / 5
٣٣٦
٥
دەربارەی پەرتووکەکە
«هۆنین» تەنیا پەرتووکێکی باو و ئاسایی نییە لە بواری پەروەردە و بنیاتنانی نەوەکانماندا؛ بەڵکوو شاکارێکی زانستی و پەیڕەو و بەرنامەیەکی ورد و جیاوازە کە دەتوانێت ببێتە ڕووگەنما و ڕێنیشاندەر بۆ دوورخستنەوەی جگەرگۆشەکانمان لە ڕێگاکانی گومڕایی بەرەو ڕێڕەوەکانی ڕووناکی لە ژیاندا. «هۆنین» دووبارە هۆنینەوەی ئەو بابەتانەیە کە پەیوەستن بە پێگەیاندنی نەوەی ئێستا و پیاوانی داهاتوو لەژێر سێبەر و پێوەری وەحیدا، لە سەردەمی پووچی و سەرگەردانیی مرۆڤ و نەمانی پیرۆزی و ڕێزدا. لێرەوە دەتوانیت بە سادەیی و لێهاتوویی مامەڵە لەگەڵ پرسە ئیمانییەکان و بابەتە چارەنووسسازەکاندا بکەیت، وەک: پڕووپووچی، پەروەردەی دروستی سێکسی، چۆنیەتیی مامەڵە لەگەڵ تەکنەلۆژیا، پرسیارەکانی منداڵەکانمان، و دەیان پرس و بابەتی گرنگی تر. «هۆنین» بایەخ بە بەهاکانی پرۆسەی پەروەردە و گرنگیی ئەم سەنگەرە و مەرجەعییەتی پەروەردە دەدات. هەروەها بە جددی کاری لەسەر چاندنی ئیمان بە خودا، پێغەمبەران، فریشتەکان، کتێبە ئاسمانییەکان، ڕۆژی دوایی و قەزا و قەدەر کردووە.
زانیاریی زیاتر
- ٣٣٦
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە