لە سایەی پەروەردەی پێغەمبەردا ﷺ

لە سایەی پەروەردەی پێغەمبەردا ﷺ

٥.٠
١ ژمارەی هەڵسەنگاندنەکان
٩٦
ژمارەی پەڕەکان
١٦
بینینەکان
٢٠٢٢
ساڵی بڵاوکردنەوە

دەربارەی پەرتووکەکە

لە «خەووات»ـەوە فێربووم کە هەوڵدانی بەردەوام بۆ گەشتن بە ئامانج، مانای ئەوەیە کە تۆ شایانی تووشبوون بە هەڵە -بێگومان- و لادانیت لە ڕێگاکە، و دواتر دەوەستیت و خۆت ڕاست دەکەیتەوە، و ئەوجا دووبارە دەگەڕێیتەوە سەر ئەو شاریگێیەی کە دەتگەیەنێت بە ئامانج. بێگومان دەبێت تووشی گوناهـ بیت و تەوبەش بکەیت، شکست بێنیت و سەرش بکەویت ... بکەویت و دووبارە هەستیتەوە، ئەمە سروشتی ژیانە، ئەمە سروشتی مرۆڤەکانە. فێربووم کە ڕێگای گەڕانەوە هەمیشە وابەستەی هەنگاونان و کارکردن و بێئومێد نەبوونە و هەنگاونانی بەردەوام بۆ ئەو شتەی کە دەتەوێت، بە دڵنیاییەوە هەندێک مەیل بەلای لادانیشدا ڕوودەدات. خۆ ئەگەر بڵێیت: ”نەخێر هیچ مەیلێک بۆ لادان نییە...“ ئەوە یان وەهم و خەیاڵە، یاخود تۆ وەستاو و نەجووڵاویت و لە شوێنی خۆت نەبزووتووی!

زانیاریی زیاتر

ژمارەی پەڕەکان
٩٦
ساڵی بڵاوکردنەوە
٢٠٢٢

تیمی بەرهەمهێنان

هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان

هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
  • Rawsht

    Rawsht

    {سيد الاستغفار} قال رسول الله -ﷺ- : «سَيِّدُ الاستِغفارِ أن تَقولَ: اللهُمَّ أنتَ رَبِّي لا إلَهَ إلَّا أنتَ، خَلَقتَني وأنا عَبدُك، وأنا على عَهدِك ووَعدِك ما استَطَعتُ، أعوذُ بك مِن شَرِّ ما صَنَعتُ، أبوءُ لك بنِعمَتِك عَلَيَّ، وأبوءُ لك بذَنبي، فاغفِرْ لي؛ فإنَّه لا يَغفِرُ الذُّنوبَ إلَّا أنتَ». قال: «ومَن قالها مِنَ النَّهارِ موقِنًا بها، فماتَ مِن يَومِه قَبلَ أن يُمسيَ، فهو مِن أهلِ الجَنَّةِ، ومَن قالها مِنَ اللَّيلِ وهو موقِنٌ بها، فماتَ قَبلَ أن يُصبِحَ، فهو مِن أهلِ الجَنَّةِ». واتە: پێغەمبەر -ﷺ- فەرموویەتی: «گەورە و سەروەری داوای لێخۆشبوون (سَيِّدُ الاستِغفارِ) ئەوەیە كە بڵێیت: ئەی الله تۆ پەروەردگاری منیت، هیچ پەرستراوێك نییە شایەنی پەرستن بێت بەحەق جگە لە تۆ، تۆ منت دروست كردووە و منیش بەندەی تۆم، وە من لەسەر پەیمان و بەڵێنەكەی تۆم هێندەی لە توانامدا بێت، پەنات پێ دەگرم لە شەڕ و خراپەی ئەوەی كە كردوومە، دان دەنێم بۆت بەو نیعمەت و بەخششانەی كە لەسەرم هەتە، وە دان دەنێم بۆت بە تاوانەكەمدا، جا لێم خۆشبە؛ چونكە بەڕاستی هیچ كەسێك لە تاوانەكان خۆش نابێت جگە لە تۆ». پاشان فەرمووی -ﷺ- : «وە هەركەسێك لە ڕۆژدا بیڵێت و دڵنیا بێت و یەقینی پێی هەبێت، جا لەو ڕۆژەدا بمرێت پێش ئەوەی ئێوارەی بەسەردا بێت، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە، وە هەركەسێك لە شەودا بیڵێت و دڵنیا بێت و یەقینی پێی هەبێت، جا بمرێت پێش ئەوەی بەیانی بەسەردا بێتەوە، ئەوا لە ئەهلی بەهەشتە». ڕاڤە: الله -عز وجل- بەبەزەیی و میهرەبانە بەرامبەر بەندەكانی، وە لێخۆشبووە لە تاوانەكانیان، پێویستە لەسەر موسڵمان سوور بێت لەسەر داواكردنی ڕەحمەت و بەزەیی الله، وە بەردەوام بێت لەسەر داوای لێخۆشبوون (الاستغفار). لەم فەرموودەیەشدا شەدادی كوڕی ئەوس -الله لێی ڕازی بێت- دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خوا -ﷺ- ڕوونكردنەوە دەدات سەبارەت بە باشترین شێوازەكانی داوای لێخۆشبوون و خۆشەویستترینیان لەلای الله تعالی، وە زۆرترینیان لە پاداشت و خێردا، وە ئومێدبەخشترینیان بۆ گیرابوون و قەبووڵبوون؛ پێغەمبەر -ﷺ- هەواڵمان پێ دەدات كە «سَيِّدُ الاستِغفارِ» واتە: باشترین شێوازەكانی داوای لێخۆشبوون و زۆرترینیان لە پاداشتدا، وە بۆیە ناونراوە بە گەورە و سەروەر (سَيِّد) چونكە كۆكەرەوەی تەواوی واتاكانی تەوبە و گەڕانەوەیە بۆ لای الله.

هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە

بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە