−30% سیستەمی ژیان لە ئیسلامدا
دەربارەی پەرتووکەکە
زۆرجار ئیسلام تەنیا وەک چەند پەرستشێکی تاکەکەسی دەبینرێت و لە ژیانی ڕۆژانە و کۆمەڵگە جیا دەکرێتەوە. بەڵام ئایا ئیسلام تەنیا ئەوەیە، یان بەرنامەیەکی تەواوە بۆ ژیان؟ لەم پەڕتووکەدا، ئەبولئەعلای مەودوودی تێڕوانینی ئیسلام بۆ ژیان دەخاتە ڕوو و پەیوەندیی نێوان ئیمان و ڕەفتاری تاک و کۆمەڵگە ڕوون دەکاتەوە. لە بنەما ئەخلاقییەکانەوە تا سیستەمی سیاسی، لە خێزان و مافی دراوسێیەتییەوە تا خاوەندارێتی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، بەشەکانی کتێبەکە پێکەوە وێنەی بەرنامەیەکی گشتگیر دەکێشن. لە ناوەندی ئەم تێڕوانینەدا گەشەی ڕۆحی بە ئەرکەکانی ڕۆژانەوە بەستراوەتەوە. پەرستش و کار و پەیوەندییە مرۆییەکان و بەرپرسیارێتی هەموویان لە ژێر ڕێنوێنییەکی هاوبەشدا مانا وەردەگرن. ئەم پەڕتووکە پێمان دەڵێت: «ئیسلام ڕێبازێکی ژیانە؛ ڕێبازێک کە باوەڕ بە کردارەوە و ئاوەدانیی دەروون بە ئاوەدانیی کۆمەڵگەوە دەبەستێتەوە.»
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ١٢٨
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٦
تیمی بەرهەمهێنان
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە
