−30% داوەریی نێوان نەفس و عەقڵ
جیاکردنەوەی ئارەزووی نەفس لە حوکمی عەقڵ.
دەربارەی پەرتووکەکە
کاتێک مرۆڤ حەزی نەفس و زانینی عەقڵی خۆی پێ نەزانێت و حەقیقەتیان لێک جیا نەکاتەوە، هەروەها ئەندازەی هەر یەکێکیشیان بەرانبەر بەوی دیکە، ئەوکات بۆچوونەکانی لەگەڵ ئارەزووەکاندا لێ تێکەڵ دەبێت و ئیدی وای لێ دێت لەم ژیانەدا تەنیا لەپێناو بوونی پاڵنەرێکی ناوەکی لە نەفسیدا دێت و دەچێت، ئەگەر نەشیزانیبێت ئەو پاڵنەرە چییە. نەفسیش مافێکی دیاریکراوی خۆی هەیە، غەریزەیەکیشی هەیە کە پێویستی بە بەجێگەیاندنییەتی، بەڵام ئەوە عەقڵە کە ئەندازەکانی و جۆرەکانی و بەرژەوەندی و زیانەکانی پێ دەزانێت، عەقڵیش پێویستی بە زانین و ناسین و ئەزموون هەیە، تاکوو بزانێت مافەکانی نەفس لەسەری چین بۆ ئەوەی بەباشی جڵەوی بگرێت و ئاڕاستەی بکات و بەڕێوەی بەرێت، نەفس، سوار عەقڵی نەزان و کەم ئەزموون دەبێت، بەڵام عەقڵێک کە زانا و ئەزمووندار بێت، ئەوە کە شۆفێری نەفس دەکات و دەیخاتە دوای خۆیەوە.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٢٥٤
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٥
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە