
دەربارەی پەرتووکەکە
لە سەرەتاکانی سەدەی چوارەمی کۆچییەوە هەتا نیوەی دووەمی سەدەی حەوتەمی کۆچی، کۆمەڵێک دەسەڵات و میرنشینی کوردیی بوونیان هەبوو، یەکێک لە خاڵە زەقەکانی ئەو هێز و دەسەڵاتە کوردییانەش هاوسنوورییان بوو لەگەڵ هێز و دەسەڵاتە مەسیحییەکان، نەوەک تەنیا دەسەڵاتە ناوچەیییە مەسیحییەکان، بەڵکوو هاوسنوور بوون لەگەڵ زلهێزە مەسیحییەکانی وەک ئیمپراتۆریەتی بیزەنتی و میرنشینە خاچییەکان، ئەو هاوسنوورییەش شێوەیەکی نیچمەبازنەیی وەرگرتبوو و هەم لە ڕووی جوگرافییەوە سنوورێکی فراوانی نێوانی گرتبووەوە، هەم لە ڕووی کاتیشەوە ماوەکە فراوان بووە و زیاتر لە سێ سەدە درێژەی کێشاوە. بە شێوەیەکی گشتی پەیوەندیی نێوان میرنشین و دەسەڵاتە کوردییەکان لەگەڵ هێز و دەسەڵاتە مەسیحییەکاندا پەیوەندییەکی ناتەبا بوو و بارگرژی باڵی بەسەرداکێشابوو و زۆرجار جەنگی سەخت و درێژخایەن لە سنوورێکی فراوانی نێوانیاندا ڕووی دەدا. هەندێک جار سەرکەوتن یاوەری کوردەکان دەبوو تاکوو ئاستێک هەندێک دەسەڵاتی کوردی لەسەر حیسابی فراوانخوازیی لە بازنەی هێزە مەسیحییەکاندا دامەزران، هەندێک جاریش شکستی سەختیان تووش دەبوو تاکوو ئاستێک دەبووە هۆی لەناوچوونی میرنشینەکەیان.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٢٥٦
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٣
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە