
پێگە و ڕۆڵی کورد لە دەوڵەتی ئەیوبیدا
ڕۆڵی کورد لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئەیوبیدا.
دەربارەی پەرتووکەکە
دەوڵەتی ئەیوبی لە پاش کۆتایی ئیمپراتۆرییەتی «میدیا»وە یەکەم دەوڵەتی کوردی بووە کە توانیی زۆربەی ناوچە کوردنشینەکان لەژێر چەترێکدا کۆ بکاتەوە. لەم پەرتووکەدا نووسەر بەوردی و لە چوارچێوەی بەڵگە مێژوویی و سەلمێنراوەکانەوە، باس لە ڕۆڵی کەسایەتی و هۆز و میرنشینە کوردییەکانی کردووە، لە دامەزراندن و پێگەیاندن و بەهێزکردن و بەڕێوەبردنی ئەم دەوڵەتە مەزنەدا. چۆن ئەیوبییەکان توانییان زۆربەی دەسەڵاتە کوردییەکان ڕازی بکەن بەم یەکگرتنە؟ چی وایکرد کوردەکان پشتگیریی لەم دەوڵەتە بکەن؟ ئەیوبییەکان چ ڕۆڵێکیان هەبوو لە بوارە جیاوازەکانی وەک سەربازی و کارگێڕی و ڕامیاری و ڕۆشنبیریدا؟ ئەم پەرتووکە وەڵامی ئەم پرسیارانە و زۆری دیکە دەداتەوە، بە شێوەیەک کە نەک تەنیا بۆ ئاشنایانی بواری مێژوو، بگرە بۆ هەموو کەسێک کە ئارەزوو لە زانینی مێژووی کورد دەکات، سەرنجڕاکێش و بەسوود دەبێت و، زانیارییەکانی دەگمەن و سەراسیمەن.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٢١٦
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٤
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە