−30% دەربارەی پەرتووکەکە
لەبەر ئەوەی کۆیلایەتی قسەی زۆری لەسەر دەکرێت، لەبەرەی دژەئیسلامیشەوە گومانی زۆر دروست دەکرێت، هەروەها لەمبارەیەوە سەرچاوە گەلێکی واش نییە بە کوردیی و عەرەبی تینوێتی بشکێنێت، بۆیە ئەم پەرتووکە هەڵدەستێت بەباسکردنی کۆیلایەتی لە دیدی ئیسلامەوە، تا ئیسلام وەک خۆی بناسیت، هەروەها گومانە باوەکانی ئەم بوارەت بۆ دەڕەوێنێتەوە. بانگەشەی بێهەڵەییش ناکەم، بەڵام بە شێوازێک نووسراوە ئومێد وایە لەمبارەیەوە پەڕتووکێکی وات بەرچاو نەکەوتبێت نە بەکوردی و نەبەعەرەبی. پەڕتووکەکە لە سێبەش پێکدێت: سەرەتا باسی کۆیلایەتی دەکات پێش ئیسلام، لە ڕوانینی گەلان و ئایینەکان بۆ کۆیلایەتی، لەگەڵ هۆکارەکانی لە کۆندا. بەشی دووەمیش باسی کۆیلایەتییە لە دیدی ئیسلامەوە، مافەکانیان، مەرجەکانی بەکۆیلەکردن، پرسەکانی تایبەت بە کەنیزەک و هەوڵەکانی ئیسلام بۆ ئازادکردنیان، تا دەگاتە ئەو پرسیارەی: ئایە ئیسلام کۆیلایەتی هەڵوەشاندۆتەوە؟ هەروەها بۆ؟ بەشی سێیەمیش بابەتی کۆیلایەتیت بۆ دەخاتەڕوو لەم چەند سەدەیەی دوایدا، چیرۆکی ڕفاندنی ئەفەریقییەکان و، ستەملێکراویی ڕەشپێستەکانی ئەمەریکا تا دەگاتە پرسیاری: ئایا هێشتا کۆیلایەتی ماو؟
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٥٧٦
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٥
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە