
ئیبڕاهیمیی زایۆنیستی
ڕووخانی یەکتاپەرستی، سپێنەوەی شوناس، پشتیوانیی داگیرکەر
دەربارەی پەرتووکەکە
لەو ساتەوەی مرۆڤ بەدیهێنراوە، وێڵە بە شوێن پەیوەندییەک تا لەگەڵ کەسانی تر کۆی بکاتەوە و، لە گۆشەگیری بیپارێزێت و کۆڵی قورسی ژیانی لەگەڵ هەڵبگرێت. بە درێژایی مێژووش، ئایین بەهێزترین پەیوەندی بووە کە توانیویەتی ناسنامە بۆ گەلان دروست بکات و نەخشەی کاروانەکەیان لەسەر ڕێگەی شارستانییەت بۆ بکێشێت. بەڵام مەترسیدارترین هەڕەشە کە لەمڕۆدا بەرەوڕووی گەلان بووەتەوە، ئەوەیە هەوڵ دەدەن ئایین خاڵی بکەنەوە لە ناوەڕۆکە عەقیدەیی و ڕۆحییەکەی؛ بۆ ئەوەی ڕەنگێکی کولتووری وەربگرێت و، لەپێناو نەخشەی بەرژەوەندییەکان و سیاسەتدا بەکاری بهێنن. لە ناخی ئەم هەوڵەوە، پڕۆژەی «ئیبراهیمی» سەری هەڵدا؛ خۆی وەک چوارچێوەیەکی ئایینی و ڕۆشنبیری ناساند، دەیەوێت ئایین پێناسە بکاتەوە بە نەرمکردنەوەی واتاکانی و پاشان قبووڵکردنی دوژمن وەک هاوبەشێک، بە مەبەستی دووبارە کێشانەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە گونجاو بێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی زلهێزان.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٢٧٩
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٦
تیمی بەرهەمهێنان
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە
