
ڕاجیایی ئایینی لە چاخێکی عالەمانیدا
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کەمینەکان
دەربارەی پەرتووکەکە
بۆ ئەوەی ئایینەکان پێکەوە بژین و کۆمەڵگا دوور بێت لە بەریەککەوتنە ئایینییەکان، دەبێت سیستەمێکی عالەمانی جێبەجێ بکەین، ئەمە ئەو بانگەشە دووبارەیەیە کە بەردەوام عالەمانییەکان جەختی لێدەکەنەوە. لەم پەرتووکەدا صەبا مەحموود وەک پسپۆڕێکی بواری ئەنسرۆپۆلۆجیا، هەستاوە ئەم بانگەشەیەی پشکنیوە و، خستوویەتییە بەر توێژینەوە: ئایە دەوڵەتی عالەمانی هۆکاری زیادبوونی پێکدادان و جیاوازییە ئایینییەکانە یاخود نا؟ ئەگەر عالەمانییەت ڕێخۆشکەرە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، بۆچی لە دەوڵەتی مۆدێرندا پێکدادانەکان هێندە زۆرن؟ ئایە هۆکارەکەی پێنەگەیشتنی عالەمانییەتە لە جیهانی ئیسلامیدا؟ یان نەخێر سرووشتی عالەمانییەت خۆی بەو جۆرەیە و، جیاوازییە ئایینییەکان تۆخ دەکاتەوە و، پێکدادانەکان زیاد دەکات؟ پەرتووکەکە گەشتێکی قوڵ و وردە بۆ تاووتوێکردنی ئەم پرسانە و، دەیان پرسی تری پەیوەست بە ئایین، عالەمانییەت، ئازادیی ئایینیی و پێکەوەژیان لە ژێر سێبەری دەوڵەتی مۆدێرنی عالەمانیدا.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٤٢٦
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٦
تیمی بەرهەمهێنان
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە
