
دەربارەی پەرتووکەکە
ئەم پەرتووکە باس لە گەورەیی ئیسلام و بەهێزیی سیستەمەكانی دەكات: «بیروباوەڕ، پەرستش و شەریعەت» كە پەیوەستن بە خودی تاكەكانەوە. پاشان باس لە هەریەک لە سیستەمەکانی «ئابووری، سیاسی، کارگێڕی، پەروەردە و كۆمەڵایەتی» دەکات كە پەیوەستن بە ڕێكخستنی ژیانیانەوە، بە تایبەت بابەتی دادگەریی كۆمەڵایەتی، سەربەخۆیی دادگا و پاراستنی ئازادییەكان لە دەوڵەتی ئیسلامیدا، كە ئەمڕۆ بوون بە جێی باسوخواس لە جیهاندا. ئەم پەرتووکە پاساوی دواكەوتنی ئەمڕۆمان نییە، بانگخوازی تلانەوە و هەڵكێشانی ئاخ و داخ نییە بۆ لاپەڕەكانی مێژوو، بەڵكوو دیارخەری گەورەیی شارستانییەتی ئیسلامی و تاكی موسڵمانە. بەڵگەی هۆكارنەبوونی ئیسلامە لە دواكەوتنی ئەمڕۆی موسڵمانان. ئەگەر نا نازكردن بە ڕابردوومان و هەوڵنەدان بۆ دۆخی ئەمڕۆمان ئەم گوتەیەی مەحوی بەسەردا جێگیر دەبێت: فەزیلەی ئەسڵ و فەسڵ ئینسانی پێ نابێ بە ساحێب فەزڵ کە تۆ کۆسەی، بە تۆ چی مامە ڕیشی باب و باپیرت؟
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٣٨٨
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٤
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە