
ئایا ئیسلام چارەسەرە؟
دەربارەی پەرتووکەکە
پەرتووکێکی گرنگ و جیهانبینی کۆکراوەیە کە بە قەڵەمی بیریاری ناودار؛ دکتۆر موحەممەد عیمارە نووسراوە. لەم بەرهەمەدا نووسەر ئیسلام وەک سیستەمێکی گشتگیر پیشان دەدات کە وەڵامی هەموو پرسەکانی کۆمەڵگەی مرۆییی تێدایە و باشترین جێگرەوەیە بۆ سیستەمە زەمینییەکان. پەرتووکەکە دیدی ئیسلام لەسەر پرسە هاوچەرخەکانی وەک: (مافی ئافرەت، دیموکراسی، ئازادی، سیاسەت و ئیجتیهاد) دەخاتە ڕوو. هەروەها بەشێکی تایبەت بە پرسی فەڵەستین و مزگەوتی ئەقسا تەرخان کردووە. تایبەتمەندی گرنگی پەرتووکەکە ئەوەیە کە بابەتەکانی سەربەخۆن و خوێنەر دەتوانێت هەر بەشێکی پێویست بێت بخوێنێتەوە. بەرهەمێکی گرنگە بۆ تێگەیشتن لە ئیسلام وەک ڕێبازێکی تەواو بۆ ڕێکخستنی ژیانی مرۆڤ لە هەموو ڕەهەندەکانیدا.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٣١٨
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٥
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە