−30% ئیسلام و خۆرئاوا - پیلانە گەورەکە
ململانێی ئیسلام و خۆرئاوا و پیلانە گەورەکانی خۆرئاوا.
دەربارەی پەرتووکەکە
ئیسلام وەک ئایین و دونیابینی لە بەرانبەر خۆرئاوا وەک جوگرافیا و دونیابینی، لە چەندین قۆناغی جیاواز بە هەموو کەرەستە جیاوازەکانی جەنگ و بەرەنگاری و داگیرکاریی سیاسی و هزری، بەرانبەر یەکتری وەستاونەتەوە. دوای ڕووخاندنی خەلافەتی عوسمانی و هەڵکشانی هێزی ئیمپڕیالیستیی خۆرئاوایی و پارچەپارچەبوونی جیهانی ئیسلامی، دەرفەتێکی لەبار دروستبوو بۆ ئەوەی خۆرئاواییەکان تەواوی ویست و پیلانەکانیان لە جیهانی ئیسلامیدا بەرجەستە بکەن. ئێستاش خۆرئاوا لە تەواوی ئاستە جیاوازەکاندا لە جەنگێکی کراوەی هزری و ئایدیۆلۆژی و سەربازی دایە بەرانبەر بە ئیسلام. ئەم پەڕتووکە بەشێوەیەکی بابەتی تیشک دەخاتە سەر ئەو پیلانانەی کە خۆرئاواییەکان زیاتر لە سەدەیەکە کاری لەسەر دەکەن، بەتایبەتی بابەتەکانی پەیوەست بە کرانەوە و مافەکانی مرۆڤ و ئافرەتان و کێشەی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان. دواتر هەر لەم پەڕتووکەدا بە لەبەرچاوگرتنی پرەنسیپە زانستییەکان، تیشکخراوەتە سەر بابەتەکانی عالەمانییەت و حوکمڕانی و وەلانانی شەریعەت و بە خۆرئاوایی کردن و تیرۆر و ئیسلامۆفۆبیا و چەندین بابەتی کاریگەری تر.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٢٧١
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٣
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە