
ئەندامە بێسوودەکان
سەرهەڵدان و کەوتنی بانگەشەیەکی سەرەکیی بیردۆزی پەرەسەندن
دەربارەی پەرتووکەکە
زۆرجار ئاسانترین ڕێگا بۆ ڕوونکردنەوەی شتێک کە لێی تێناگەین، ناوزەدکردنییەتی بە بێسوود. چەمکی «ئەندامە بێسوودەکان» بۆ زیاتر لە سەدەیەک لەم تێڕوانینەوە سەرچاوەی گرت و بووە یەکێک لە بەربەستە هەرە گەورەکانی بەردەم پێشکەوتنی توێژینەوە پزیشکییەکان. لەم پەرتووکەدا، دکتۆر جێری بێرگمان بە پشتبەستن بە نوێترین داتا و توێژینەوەکانی بواری توێکاری و فیسیۆلۆجی، گەشتێکی زانستیی سەرنجڕاکێشمان پێ دەکات بۆ ناسینی ڕاستەقینەی ئەو ئەندامانەی کە وا وێنا دەکران پاشماوەی بێبایەخی پەرەسەندن بن. ئەو بە بەڵگەوە نیشانی دەدات چۆن دەرکەوتنی ئەرکە بایۆلۆجییە گرنگەکانی ڕیخۆڵەکوێرە، ڕژێنی ثایمەس، لەوزەتێنەکان و ڕژێنی پینیەڵ، نەک تەنها ئەو بانگەشانە پووچەڵ دەکاتەوە، بەڵکو شاهیدی لەسەر بوونی دیزاینێکی ڕێکخراو و هاوسەنگ دەدەن. ئەم پەرتووکە پێمان دەڵێت: بێئاگایی و نەزانینمان دەربارەی چۆنیەتیی کارکردنی جەستە، چیتر ناتوانرێت وەک بەڵگەیەک بەکاربهێنرێت بۆ ئەوەی کە جەستە دیزاین نەکراوە.
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٤٧٨
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٦
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە