
دەربارەی پەرتووکەکە
خاڵی کوێری تۆڕی چاومان بۆچی هەیە؟ بۆچی ستوونی پشتمان تووشی ئازار دەبێت؟ بۆچی دەماری گەڕاوەیی قوڕگمان ئەو ڕێگە درێژەیە دەبڕێت کە پێویستی پێی نییە؟ بۆ دەیان ساڵە، ئەم پرسیارانە بوونەتە یەکێک لە سەرەکیترین چەکی بیرمەندانی داروینیزم بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیرۆکەی «نەخشەسازیی ژیرانە»: ئەگەر جەستەمان لەلایەن دروستکارێکی زیرەکەوە نەخشەسازی کرابێت، بۆچی هەندێک بەشی وا «بەخراپی» کارا کراوە؟ دکتۆر جێری بێرگمان -خاوەنی نۆ بڕوانامەی زانستی و، زیاتر لە ٤٠ ساڵ ئەزموون لە وانەوتنەوەی زیندەزانی و توێکاریی مرۆڤ لە ئاستی زانکۆدا- لەم پەرتووکەدا وەڵامی ئەم بانگەشانە دەداتەوە، نەک بە هەست، بەڵکوو بە نزیکەی هەزار سەرچاوەی زانستیی هاوپیشەپێداچوونەوەکراو. لە ستوونی بڕبڕەی پشتەوە بگرە تا تۆڕی هەڵگەڕاوەی چاو، لە کەناڵی لەدایکبوون بگرە تا ڕژێنی پڕۆستات، ئەم پەرتووکە بەش بەش ناسراوترین نموونەکانی «دیزاینی لاواز» دەخاتە ژێر وردبینەوە و، بە بەڵگە دەری دەخات کە ئەوەی زۆرجار بە «هەڵە» و «کەموکوڕیی سروشت» ناو دەبرێت، لە ڕاستیدا وەڵامێکی زیرەکانەی ئەندازیارییە بۆ کێشەیەکی ئاڵۆز؛ نەک شوێنەوارێکی بەجێماوی مێژوویەکی کوێر. ﴿لَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ فِي أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ﴾ [التين: ٤]
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٣٢٦
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٦
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە