
دەربارەی پەرتووکەکە
کاتێک مانەوەی وەفادارانە لەناو پیشەی ئەکادیمیدا دەبێتە کارێکی مەحاڵ، مرۆڤ ڕووبەڕووی دووڕیانێکی ترسناک دەبێتەوە: یان دەبێت شۆڕشێک بەرپا بکات بۆ گێڕانەوەی بەهای ڕاستەقینەی زانست، یان خۆی ڕادەستی ئەو واقیعە بکات کە وردە وردە لە ناخییەوە وێرانی دەکات و بەرەو لەناوچوونی دەبات. لەم پەرتووکەدا، پیتەر فلیمین دەرگایەکی تاریکمان بۆ دەکاتەوە بەرەو ئەو واقیعە تاڵەی کە لە پشت دیوارە بەرز و ڕواڵەتە سەرنجڕاکێشەکانی زانکۆکانی جیهانەوە شاردراوەتەوە. ئەم پەرتووکە گێڕانەوەیەکی قووڵ و کارەساتبارە بۆ ئەو قەیرانە دەروونی و پیشەییانەی کە بەرۆکی ئەکادیمییەکان، مامۆستایان و توێژەرانی گرتووە. ئەم بەرهەمە، زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە. ئاوێنەیەکە نیشانمان دەدات چۆن ئەو دامەزراوانەی بڕیار بوو هیوامان پێ ببەخشن، خۆیان بوونەتە گۆڕستانی هزر و داهێنان. بۆ هەر کەسێک کە هێشتا خەمی زانست، پەروەردە و داهاتووی زانکۆکانی هەیە، خوێندنەوەی ئەم پەرتوووکە بژاردەیەک نییە، بەڵکوو زەروورەتە!
زانیاریی زیاتر
- ژمارەی پەڕەکان
- ٣٠٢
- ساڵی بڵاوکردنەوە
- ٢٠٢٦
هەڵسەنگاندن و بۆچوونەکان
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسەهێشتا هیچ بۆچوونێک نییە. یەکەم بۆچوون تۆ بنووسە!
هەڵسەنگاندنەکەت بنووسە
بۆ هەڵسەنگاندن دەبێت بچیتە ژوورەوە