ناسیۆنالیزمی گەل پەرست
٭ ناسیۆنالیزمی: لیباسێکی لەبساوییە.
٭ گزەو فشەو لاساییە.
٭ لای عوقەلا لەو بێ و لەم بێ هەوبێ و نەوبێ هەر مرۆڤەو یاساییە.
٭ لای عومەلا تۆ لیبڕالی لەوڕێگەدا خەڵکیش کوژی یا خۆت کوژی ئاساییە.
٭ بەلای ئەوان نیشتیمانيان یەک پارچەیەو یەک پۆشاکە.
٭ هەرکەس پۆشتی یان پەرستی زۆر دەسرۆکەو زۆر شیرپاکە.
٭ بادزیش بێ یان دەڵەچە هەر دەس پاکەو هەر داکۆکە.
٭ زەنیمیش بێ، نیشتیمان بۆی هەم دایکیشەو هەم وەک باوکە.
٭ ئێوە بڵێن نەتەوەیی هەتاسەرە یان کاتییە.
٭ بۆ نیشتیمانە شەڕەکە یان بۆ حیزب و سیاسییە.
٭ فاشيزمييە شۆڤێنییە ئەجیرێکی مستەرێکی ئەوروپییە.
٭ یان شوێنکەوتەی شۆڕشەکەی شێخ عبیداللەی نەهرییه.
٭ لەم سەردەمە بۆلەدەمە؟ هی نالییە هی موکرییە هی پیرەمێردە مەحوییە.
٭ ئەم دەم دەمە هی نورسییە هی قازییە هی شێخ حەفیدو موفتییە.
٭ یان فیتی میت یان پاش ماوەی شا ئیسماعیل صەفەوییە؟!
* نا ئەو نییە ئەم لەو نییە بۆدینیەتی داخی چۆڵی ڕۆژی ووتارو هەینیە!!
* کاکە چییە خۆ هین نییە ئەگەر وایە بۆچی عەرەب گشتی لەدێی لوبنانییە؟
* بابە ووسبە کەی قسەیە تۆسەی تۆسەی چەن شاخییە چەن توندڕەو ئەنانییە.
* ئەم قەومییە زۆر وانییە ڕوونتر بڵێم بەساتییە، ساتێ چاکەو وەتەنییە ساتێ خراپەو تێنتییە، یان باسەکە بۆ شیرین بوون و جوانییە، یان بۆ ڕیکلامەو فەنییە، قانونییە مەدەنییە وەسەنییە ڕۆحانییە هتد..، وەکو ووتم بەئانییە بەئانییە.
د. ئەحمەد ڕازی.
#ئاستانە_Astana
- طراح
- موحەممەد ڕەسول

- ناشر
- ئاستانە





