ئاسانترين ڕێگا بۆ خۆكوشتن

ئاسانترين ڕێگا بۆ خۆكوشتن

ئاسانترين ڕێگا بۆ خۆكوشتن لەبەر ئەوەى تۆ بە دواى ئاسانترين ڕێگادا دەگەڕێيت بۆ خۆكوشتن، بۆيە من هەندێک شتت پێ دەڵێم بەر لەوەى ئاسانترين ڕێگات پێ بڵێم بۆ خۆكوشتن: يەكەم: تۆ يەكەم كەس نيت بە دواى...

ئاسانترين ڕێگا بۆ خۆكوشتن

نویسندهئاستانەئاستانە
هفت دقیقه برای خواندن ۱۰۲۰۲ بازدید ۱۴ ژوئیه ۲۰۲۱

ئاسانترين ڕێگا بۆ خۆكوشتن

لەبەر ئەوەى تۆ بە دواى ئاسانترين ڕێگادا دەگەڕێيت بۆ خۆكوشتن، بۆيە من هەندێک شتت پێ دەڵێم بەر لەوەى ئاسانترين ڕێگات پێ بڵێم بۆ خۆكوشتن:

يەكەم: تۆ يەكەم كەس نيت بە دواى ئاسانترين ڕێگادا دەگەڕێيت بۆ خۆكوشتن، چونكە زۆرینەى ئەوانەى سەركەوتوو بوونە لە پڕۆسەى خۆكوشتن ئەم گەڕانەيان كردوە و خەڵکێكى زۆريش هەيە بير لە خۆكوشتن دەكەنەوە، بە دواى ئاسانترين ڕێگادا دەگەڕێن. دەگمەنە كەسێک حەز بە ئازاركێشان بكات، تەنانەت لە كاتى سەرە مەرگ و كۆتايی هاتن بە ژيانی.

دووەم: دەبێ ئەوە بزانين كە مرۆڤەكان مافى تەواويان هەيە بۆ گەڕان و دۆزينەوەى وەڵامى ئەو پرسيارە (ئاسانترين ڕێگاى خۆكوشتن چیيە؟) ئەمە هەستێكە هەموو مرۆڤەكان هەستى پێ دەكەن، ئەگەر چى ڕێژەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكى تر جياوازە.

سێيەم: كۆتا شت كە دەبێت بيزانیت لەم وتارە، ئاسانترين ڕێگات پێ دەڵێم بە چاكترين ووردەكارى، بەڵام پێش ئەوە من داوات لێ دەكەم ئەم وتارە زۆر بە وردى بخوێنيتەوە و تا كۆتايی بەردەوام بيت. ئەگەر وتارەكە بە وردى و تا كۆتايي نەخوێنيتەوە سوود لەم رێگايە نابینیت كە لە كۆتايی وتارەكەدا ئاماژەی پێ دەدەين.

- ئاسانترين رێگا بۆ خۆكوشتن چیيە؟
بەر لە وەڵام دانەوە، ڕێگا بدە ئاماژە بەو پاڵنەرانە بكەين كە هۆكارى بيركردنەوەن لە خۆكوشن، هەروەها هۆكارەكانی شی بكەينەوە. تكات لێ دەكەم ئەم بەشە پشت گوێ مەخە چونكە پێشتر ئاماژەم بەوە كرد كە مرۆڤەكان مافى تەواويان هەيە بە دواى ئاسانترين رێگاى خۆكوشتندا بگەڕێن.

زۆر جار پاڵنەرى خۆكوشتن هۆكارێكە يان چەند هۆكارێکن لەم هۆكارانەى خوارەوە
يەكەم: هەست كردن بە تاوان و خۆ تاوانبار كردن:
ئەگەر هەست بە تاوان دەكەيت لەبەر هەر هۆيەک بێت، ئەوە چاک بزانە هيچ مرۆڤێک نیيە تاوانێكى نەكردبێت. ئەمە ڕاستیيەكى نەگۆڕى ژيانە، جگە لەمەش هەست كردنى تۆ بە تاوان هەستێكى جوان و پيرۆزە دەبێت هانت بدات بۆ گەڕانەوە بۆ لاى خودا و داواكردنى لێخۆشبوون و بێ ئومێد نەبوون لە سۆز و ميهرەبانى خوداى گەورە. وەک چۆن خوداى گەورە لە سوورەتى «زومەر» ئايەتى ٥٣ ئەفەرموێت (قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) ئه‌ی موحه‌ممه‌د «ﷺ» بڵێ: ئه‌ی به‌نده‌کانم! ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ خۆتان زۆر گوناهبار کردووه‌ نائومێد مه‌بن له‌ میهره‌بانی و به‌زه‌یی خودا، چونکه‌ بێگومان خودا له‌ هه‌موو گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت، به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌ لێبورده‌ی به‌به‌زه‌یییه‌.

دووەم: هەست كردن بەشکستێکی قووڵ:
لە سەردەمێكدا كە هێزى كێبڕكێ زۆر بەهێزە لە هەموو ئاستەكاندا، بۆيە هەست كردن بە شکست و سەرنەكەوتن ديارترين هەستى خراپە باڵ بەسەر مێشكدا دەکێشێت. لەگەڵ ئەوەشدا هيچ مرۆڤێک نیيە بتوانێت ناوی لێ بنێين (شکست خواردو)، چونكە هەموو مرۆڤێك لە بوارێک لە بوارەكاندا سەركەتوو بووە، ئەگەر بۆ يەک جاريش بێت. ئەم يەک جارەش ڕەنگە لە چاو خەڵكی تر سەركەوتنێكى يەكجار گەورە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە تۆ مافى ئەو هەستەت هەبێت. ئینجا ئەگەر نرخى ئەو سەركەوتنە نازانيت كە تێیدا سەركەتوو بوويت و ئێستا وا بير دەكەيتەوە من هيچ دەربارەى تۆ نازانم و خۆت وا دەزانى كەسێكى شکست خواردوويت و هەست بە هيچ جۆرێك لە جۆرەكانى بەختەوەرى ناكەيت، من دەم دەمانێ و گفتوگۆت لەگەڵ ناكەم لەسەر ئەم هەست كردنە، بەڵام داوات لێ دەكەم كارێك بكەيت بۆ يارمەتى دانى دەووروبەرت جا يارمەتى مرۆڤەكان يان ئاژەڵەكان تەنانەت گرينگى دان بە ڕووەكێک يان دارێكيش بێت. ئەگەر بير دەكەيتەوە چۆن ئەو كارانە ئەنجام بدەيت و لە ناخى خۆت دەڵێیت: من هيچ نازانم ئەوا دەتوانى خەندەيەک لەسەر ڕووى خۆت بۆ غەمبارێک دروست بكەيت، يان سۆز و دڵ سوتانێک بۆ ئاژەڵێكى سەر شەقام بنوێنيت يان هەندێک ئاو بخەيتە ژێر دارێكى تینوو. ئەم كارانە هەستێكى سەركەوتنت لە ژيان پێ دەبەخشێت و هەست كردن بە شکستت لا كاڵ دەكاتەوە.

سێيەم: هەست كردن بە تەنيايی: 
هەرچەندە زۆرينەمان ناتوانين ڕۆژانە واز لە سۆشيال ميديا و تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان بهێنين، جگە لەوەى ئەم تۆڕە كۆمەڵايەتيانە ئامانجى يەكەمن بۆ بوونى پەيوەندى نێوانمان بەرێگاى چاكتر و كاريگەرتر، بەڵام كەس ناتوانێت نكۆڵى لەوە بكات ڕێژەى هەستكردن بە تەنيايی لەم رۆژگارە لە زۆربوون دايە. بۆيە مليۆنەها مرۆڤ هەن ئيمرۆكە هەست بە تەنيايی دەكەن هۆیەكەشى بۆ بەرز بوونەوەى ڕێژەى ڕاكردنيان بە دواى ئامانجە دونيايەكانیان دەگەرێتەوە. بەمەش دابين كردنى كات بۆ پەيوەنديە كۆمەڵايەتيەكانى ڕاستەوخۆ كەم بۆتەوە، ئینجا هەر كەسێک بە پلەيەكى ديارى كراو.

ئینجا ئەگەر هۆكارى خۆكوشتنت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەست بە تەنيايی دەكەيت ئەوا دەتوانى زاڵ بيت بەسەر ئەم تەنيايە بە يارمەتی دانى خەڵكى ئەگەر بيانناسيت يان نەیانناسیت. پەيوەندى كۆمەڵايەتيان لەگەڵ دروست بكەيت، يان زۆر بە سادەیی هەندێک كات تەرخان بكە بۆ سەردنی كردنى لانەى بێنەوا و بێ سەرپەرشتان، يان خانەى بەساڵاچووان يان سەردانی كردنى نەخۆشخانەى تووشبوانى شێرپەنجە كە زۆرترين كەسى تەنيای تێدايە. هەم بە سەر تەنيايی ئەواندا زاڵ بيت هەم بە سەر تەنيايی خۆت.

چوارەم: تووشبوون بە خەمۆكى:
خەمۆكى دەردێكى بڵاوى سەردەمە، بە كورتى نيشانەكانى بريتيە لە هەستكردن بە تەنيايی و حەز نەكردن لە تێكەڵاو بوونى خەڵكى. بۆ زاڵبوونيش بەسەر خەمۆكى ئەوەيە كە شەڕ لەگەڵ ناخى خۆتدا بكەيت بۆ ئەوەى پەيوەندى لەگەڵ كەسە نزيكەكانى خۆت بكەيتەوە، هەروەها دڵى خۆت بۆيان بكەيتەوە و لەگەڵ گەڕان بە دواى ئەو كارانەى كە بەختەوەرت دەكەن و حەزيان پێ دەكەيت، وەك وەرزش كردن يان سەردانى شوێنى سەوزايی يان هەر كارێكى تر خۆشى و لەزەتت پێ دەبەخشێت. هەروەها سەردان كردنى پزيشكى چارەسەر و سود وەرگرتن لێيان.

پێنجەم: هەست كردن بە نا ئومێدى:
هەست كردن بە نائومێد هەستێكى ئاسايیە و تووشی هەر تاكێک لە ئێمە دەبێت، بەڵام ئەوەى كە نابێت ببێت ئەوەيە ملكەچى ئەو نا ئومێديە ببيت. چونكە هەموو كات خودا هەيە و خوداش جێگاى ئومێدى هەمووانە. هەنگاو بنێ بە پاڕانەوە و نزا كردن. ئەو نا ئومێديە لە خۆت دوور بخەيتەوە وەک چۆن خوداى گەورە لە ئايەتى ١٨٦ سوورەتى بەقەرە دەفەرموێت (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ)
واتە: (هه‌رده‌مێک به‌نده‌کانی من پرسیاریان لێ کردیت ده‌رباره‌ی من ئه‌وا بێگومان من لێیانه‌وه‌ نزیکم، نزای نزاکاران گیرا دەکەم هه‌رکاتێک هاوار و نزام لێبکه‌ن، ده‌ی با ئه‌وانیش به‌ده‌نگ منه‌وه‌ بێن و بڕوام پێ بهێنن به‌ڵکوو ڕێی ڕاست بدۆزنه‌وه‌) ئێستاكە پاش ئەو هەموو ڕێنماییانەی خوێندتەوە هەر بير لە خۆكوشتن دەكەيتەوە و پێويستت بە ئاسانترين ڕێگايە بۆ ئەو كارە؟ بەڵام بوەستە با بە قوڵى بير بكەينەوە چى دەبێت ئەگەر سەركەتوو نەبوويت لەم كارەت؟ من دەزانم وەڵامى ئەو پرسيارە زۆر ماندووت دەكات. بۆيە من كار ئاسانيت بۆ دەكەم و لەم چەند دێرە وەڵامت دەدەمەوە.

لە كاتى سەرنەكەوتنت لە هەوڵدانت بۆ خۆکوژی -كە بە ڕێژەيەكى زۆر وا دەبێت- سەركەتوو نابیت. ئەو كات تۆ لە ڕووى ياسايی بەرپرسيار دەبیت و دەبێت لێپێچينەوەت لەگەڵ بكرێت. لەڕووى تەندروستيش -كە ئەمەش زۆر گرينگە- ڕەنگە تووشی كێشە ببيت و لە گەڵت بەردەوام بێت تا دواى مردنيش كاريگەری دەروونى لەسەرت بمێنێتەوە.

بەڵام ئەگەر سەركەوتوو بوويت، من لە ڕووى ئايینى قسەت لەگەڵ ناكەم هەموومان دەزانين لە هەموو ئايینەكان ئەوەى خۆى بكوژێت تووشی سزادان دەبێتەوە لە لايەن خوداى گەورە -بەڵام باسى ئەو ئێش و ئازارەت بۆ دەكەم لە كاتى رۆح دەرچوون- هەموومان دەزانين رۆح دەرچوون زۆر ئاسان نییە و ئازار و ناخۆشيەكى بێ سنوورى لەگەڵ دايە، هيچ مرۆڤێک نیيە هەموو مردن و رۆح كێشانێک كاتى زۆرى دەوێت بۆ مانەوە لە ناو ژان و ئازار و ناخۆشى.
جگە لەمەش هەموومان چەند كارى چاک و جوان بكەين ئەوا هێشتا كاتى زۆرمان پێويستە بۆ ئەوەى زياتر كارى چاكە و خێر بكەين و توێشووی زياتر بۆ دواى مردنى خۆمان كۆبكەينەوە، چونكە لە دواى مردن و كاتى وەستان لە بەردەم خوداى پەروەردگار هيوا و خۆزگەى زۆرمان بۆ دروست دەبێت كە خۆزگە كاتى زياتر هەبووايە بۆ ئەنجام دانی كارى چاک و جوان.

ئێستا پاش ئەوەی ئەم هەموو خاڵانەت خوێندنەوە، كاتێكت دەوێت بە قوڵى هەناسە بدەیت بەم شێوەیەی خوارەوە بەر لەوەى پێت بڵێم ئاسانترين رێگا بۆ خۆ كوشتن چییە!
* لە شوێنێک دابنيشە كەمترين رووناكى لێ بێت. 
* دانيشتنەكەت خۆش و پڕ لە ئيسراحەت بێت.
* چاوەكانت دابخە.
* لە رێگاى دەم، هەوا هەڵمژە تا ژمارە پێنج بژمێرە.
* بۆ ماوەى دوو چركە يان دوو ژمارە بژمێرە ئارام بگرە. 
* هەواكە فرێ بدە دەرەوە بە هێواشى نزيک پێنج چركە بخايەنێت يان پێنج ژمارە بژمێرە.
ئەم كارە چەند جارێک ئەنجام بدە بە تايبەت ئەو كاتانەى كە پاڵەپەستۆى دەروونى زۆرت لە سەرە و لەناو دەروونتەوە هەست بە ماندوو بوون دەكەيت.

ئێستا كاتى ئەوە هاتووە -وەک چۆن پەيمانم پێت دابوو- ئاسانترين ڕێگات پێ بلێم بۆ خۆكوشتن. ئەم ڕێگايە ڕێگاى كەسانى مەردە! ئەو ڕێگایەش ئەوەيە خۆت فرێ بدەيتە ناو دەريايی كێشە و تەنگ و چەڵەمەكانى ژيان و رووبەرووى كێشەكان و سەختیەکان ببيتەوە، بە پشت بەستن بە خودای گەورە و باڵادەست. تا ئەو ڕۆژەی كات و ساتی مردنت دێت، دەم بە دوعا و نزا و پارانەوە بـــە. بلێ: "خودايە ژيانم بۆ زياد بكە تا زياتر خێر و چاكە و پەرستش بكەم.

مردنيشم بۆ بكە بە وێستگەى ئارامى و دووربوون لە هەموو ناخۆشيەک" لەگەڵ پشت بەستن بە خودا، دەبێت هۆكارەكانى ئەم پشت بەستنەشت بە خودا هەبێت وەک گەرانەوە بۆ ئامۆژگارى خەڵكى خودايی، هەروەها وەرگرتنى چارەسەرى دەروونى لاى پزيشكى دەروونى بۆ يارمەتى دانت لە جێبەجێ كردنى ئەم ڕێگا ئاسانە و گەڕاندنەوەى ئارامى بۆ ناخی خۆت. 
 
نووسینی: مھا عەبدول وەدود 
وەرگێڕانی: مام ئەمین

#ئاستانە_Astana

مترجم
ئاستانە
ئاستانە
تهیه‌کننده
ئاستانە
ئاستانە

بیشتر از ئیلحاد

مشاهده همه