
زۆرداریی دیموکراسی و ڕوانگەی ئیسلامی
“پێ ناچێت هیچ چەمکێک هێندەی دیموکراسی دووبارە کرابێتەوە”
— / 5
١٠
٢٠٢٦
Derbarê pirtûkê
پێ ناچێت هیچ چەمکێک هێندەی دیموکراسی دووبارە کرابێتەوە، هەموو گرز و تاقمەکان بەکاری دەهێنن، هەموو کاتیش وەکو سیستەمێکی فریادڕەس وێنەی دەکێشن، سیستەمێک کە مرۆڤایەتی لە دونیای ستەم و زۆردارییەوە بەرەو جیهانێکی نوێ دەبات، ئەو جیهانەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی لەتیایدا سەنتەرن. ئەم پەرتووکە بە پێناسەیەکی سەرپێیی و سادە بۆ دیموکراسی ڕازی نابێت، بەڵکو دەستی خۆی تێدا دەگرێت و دەیباتەوە قووڵایی مێژوو، وێنەی دیمەنەکان لە سەرەتاوە دەگرێت لە ئەفلاتون و فەیلەسوفانی کلاسیکەوە بەرەو ڕۆشنگەری و مۆدێرنە گەشتی پێدەکات، دید و دیدگا جیاوازەکانی پیشان دەدات. لە درێژەی پەرتووکەدا، سیستەمی دیموکراسی هەڵدەسەنگێنێت و دەپرسێت: ئایا سیستەمی دیموکراسی دابینکەر و مسۆگەرکەری ئازادییە؟ یان زۆردارییەکی دیکە دەتاوێنێت؟ نووسەر لە کۆتاییدا جێگرەوەکان پێدەدات، هەروەها نموونەیەکی بەرجەستەیش بۆ ڕوانگە ئیسلامییەکە پێشکەش دەکات.
Zanyariyên zêdetir
- ٢٠٢٦
Nirxandin û nêrîn
Nirxandina xwe binivîseHêj nêrîn nînin. Bibe kesê yekem.
Ji bo nirxandinê divê tu têkevî