
ڕاجیایی ئایینی لە چاخێکی عالەمانیدا
“لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کەمینەکان”
— / 5
١١
٢٠٢٦
Derbarê pirtûkê
بۆ ئەوەی ئایینەکان پێکەوە بژین و کۆمەڵگا دوور بێت لە بەربەرەکانییە ئایینییەکان، دەبێت سیستەمێکی عالەمانی جێبەجێ بکەین، ئەمە ئەو بانگەشە دووبارەییەیە کە بەردەوام عالەمانییەکان جەختی لێدەکەنەوە. لەم کتێبەدا «صبا محمود» وەک پسپۆڕێکی بواری ئەنسرۆپۆلۆجیا، هاتووە ئەم بانگەشەیە پێکدەشکێنێت و، خستوویەتییە بەر تیژبینی: ئایە دەوڵەتی عالەمانی هۆکاری زیادبوونی پێکدان و جیاوازییە ئایینییەکانە یاخود نا؟ ئەگەر عالەمانییەت ڕێخۆشکەرە بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان، بۆچی لە دەوڵەتی مۆدێرنیدا پێکدانەکان هێندە زۆرن؟ ئایە هۆکارەکەی پێنەهێشتنی عالەمانییەتە لە جیهانی ئیسلامیدا یان نەخێر، سروشتی عالەمانییەتە خۆی بەو جۆرەیە و، جیاوازییە ئایینییەکان تۆخ دەکاتەوە و، پێکدانەکان زیاد دەکات؟ کتێبە گەشتێکی قووڵ و وردە بۆ تاووتوێکردنی ئەم پرسانە و، دەیان پرسی تری پەیوەست بە ئایین، عالەمانییەت، ئازادیی ئاینی و پێکەوەژیان لە ژێر سێبەری دەوڵەتی مۆدێرنی عالەمانیدا.
Zanyariyên zêdetir
- ٢٠٢٦
Nirxandin û nêrîn
Nirxandina xwe binivîseHêj nêrîn nînin. Bibe kesê yekem.
Ji bo nirxandinê divê tu têkevî
