وەزیرێکی بەریتانی داوای دەرکردنی کچە خوێندکارێکی فـ.ـەلـ.ـەستینی دەکات

وەزیرێکی بەریتانی داوای دەرکردنی کچە خوێندکارێکی فـ.ـەلـ.ـەستینی دەکات


میدیاکانی بەریتانیا بەڵگەنامەیەکیان بڵاو کردەوە سەبارەت بە تێوەگلانی وەزیری کۆچبەرانی پێشووی بەریتانیا «ڕۆبەرت جینیریک» لە کەیسی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی مانەوەی کچە خوێندکارێکی فـ.ـەلـ.ـەستینی «دانا ئەبوو قمر»ـی تەمەن ٢٠ ساڵ؛ دوای بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێکی هاوسۆزی بۆ غـ.ـەززە لە ساڵی ٢٠٢٣دا کەوتە بەر هێرشی ئەم بڕیارە.


بەم دواییانە، چەند نامەیەکی ئەلیکترۆنی ئاشکرا کران کە تێیاندا وەزیری پێشوو بە شێوەیەکی تایبەتی داوای هەڵوەشاندنەوەی ڤیزای دانای کردووە. ئەم دەستێوەردانە بووە جێگەی ئیدانەکردن لە لایەن ناوەندی ئەورووپی بۆ پاڵپشتیکردنی یاسا کە بە سەرکوتکردنی ئازادییەکانی دانا بۆ مەبەستی سیاسی لەقەڵەمی داوە.


شایەنی باسە کە کچە خوێندکارەکە چەندین کەسی خێزانەکەی لە غـ.ـەززە لەدەست داوە و بوونەتە قوربانی. دوای بڕیاری حوکوومەتی بەریتانیا، دانا لە چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوەدایە کە لەم مانگەدا بڕیار لەسەر کەیسەکەی دەدات. ئەم دۆخە چارەنووسی خوێندنەکەی خستووەتە مەترسییەوە.


لە لایەکی ترەوە، وەزیرەکە ڕایگەیاندووە کە "تیرۆریستەکان لە وڵاتەکەیدا جێگەیان نابێتەوە". ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوەندە یاسایی و ڕاگەیاندنەکانی بەریتانیا ڕەخنە لە دەستێوەردانی وەزیر لەم کەیسەدا دەگرن..


سەرچاوە: 


https://aawsat.news/bmx2z


#ئاستانە_Astana

9/9/2024 8:55:40 AM