ئەمریکای ناو فیلمەکانی هۆڵیوود لە کوێیە!؟

ئەمریکای ناو فیلمەکانی هۆڵیوود لە کوێیە!؟


ئایا ئاگرەکە نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر توانای تەکنەلۆژیی ڕۆژئاوا بە گشتی و توانای گەورەی تەکنیکیی ئەمریکا؟! کوا ئەو زانیاری و هێزە تەکنەلۆژی و هەژموونییەی ئەمریکا کە ساڵانێکە هۆڵیوود و دەزگاکانی تر لەبارەی توانای کۆنترۆڵکردنی ڕووداوە جۆراوجۆرەکانەوە، بە جیهاندا دەیگشتێنن؟


یان، کوا لافلێدانەکانی کۆنترۆڵکردنی دەریا و زەمین و ئاسمان لە لایەن مرۆڤەوە؟ ئایا زیادەڕەویی تێدا کراوە؟ دەکرێت لێرەوە خەیاڵە زانستییە دوور ڕۆشتووەکان بگەڕێنەوە و خەمێکی ئێستا بخۆن، پێویست بە خەمی داهاتوو ناکات.


هەمان ئەو بەناو پێشکەوتنەی کە نەیتوانی کۆنترۆڵی ١١ی سێتەمبەر بکات. ساڵانێکە لافاوەکان وەک ڕووداوێکی سرووشتی زیانیان پێ دەگەیەنێت، بەڵام چارەسەرێکیان پێ نەبووە! «ئیلۆن ماسک» بە ٣٥٠ ملیار دۆلارەوە خەریکی داهێنانی جوانکاری و فاشیۆنییە و، تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەی شەقامێکی تلیاکی کالیفۆرنیا چارەسەر بکات.


کوا لافلێدانی بارانی دەستکردی ئەمریکی و هەوڵەکانی دەزگای توێژینەوەی (نسار)ی ئەمریکی بۆ بارانی دەستکرد کە میدیای لایەنگری ڕۆژهەڵاتی کردیان بە سەبقی سەحەفی؟ لوتبەرزیی تەکنەلۆژیی سەردەمی مۆدێرنێتە، ئەوەش نەبوو.


ئەنتی ئەمریکانیسمیش نیم.


گۆران ئیبراهیم


#ئاستانە_Astana


لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس

1/13/2025 7:39:53 PM