سووڕەتی حوجورات «کۆکەرەوەی ئاداب»

سووڕەتی حوجورات 
«کۆکەرەوەی ئاداب»

پێشەوا تەبەڕی بە قوتابییەکانی فەرموو: "ئایا ئامادەییتان بۆ تەفسیری قورئان تێدایە؟" وتیان: "ئەندازەکەی چەند دەبێت؟" فەرمووی: "٣٠ هەزار لاپەڕە"، وتیان: "ڕەنگە پێش تەواوبوونی لەناو بچین و بمرین!" ئەویش فەرمووی: "پاک و بێگەردی بۆ خودا، کۆشش و هیممەتی پیاوان نەماون!"
هەربۆیە لە سێ هەزار لاپەڕەدا پوختی کردەوە.

سەردەم و ساڵەکان تێپەڕین و ئەوانەی ڕێنموون بووبوون بە قورئان، هاتن و وتیان: "ئامادەییمان بۆ هەزاران پەڕە تێدایە!"

داواکارین لە خودا کە دامەزراویان بکات و سوودیان پێ بگەیەنێت. هیچ شتێک بەوێنەی چێژی ژیانکردن لەگەڵ قورئاندا نییە، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی بارەکانی ژیانمان بەسەردا بدەن، نەک بێهوودەیییەکی نوێ زیاد بکەین.

ئەم سووڕەتە؛ بەشێوەیەکی سەیر سووڕەتێکی وێژەیییانەیە بۆ باوەڕدار کە واتای سەرەکیشی بریتییە لە: «باوەڕ باشترین وێژەیە، قورئان پەیوەستییەک لەنێوان باوەڕ و ئەدەبدا دروست دەکات، بەرزترین پلەی ئیمان، پلە بەرزەکانی ئەدەبن».

سووڕەتی حوجورات مەدەنییە و لە دوای فەتحەوە دێت، ئەم سووڕەتە کۆکەرەوەی ئادابە، وێژە لەگەڵ: «خودا، پێغەمبەر، دەروون، ڕکابەر و هاوڕا». ئەدەب جەمعێکە بەش بەش ناکرێت، مەنزومەیەکی ئیمانی گشتگیرە کە بە پاکێجی باوەڕەوە پەیوەستە.

باوەڕدار بە ڕۆحێکی ڕێکخراو و کاریگەربوونێکی ناوازەوە لەم سووڕەتەوە دەردەچێت! قورئان فێرت دەکات کە ئەدەب پەیڕەوی ژیانە، هەر لەسەرەتای قورئانەوە بە ئەدەبەوە پەیوەستت دەکات، هەر لە تەوحیدەوە، بۆئەوەی خودای گەورە بەوپەڕی ئەدەبەوە بپەرستیت.

#ئاستانە_Astana
#ڕەمەزانی_ئاستانە
#حجورات_فێری_کردم

4/8/2023 1:42:17 PM