عێراق سزا بۆ هاوڕەگەزبازان دیاری دەکات

عێراق سزا بۆ هاوڕەگەزبازان دیاری دەکات
ئەمریکا: "زۆر نیگەرانین، دەکرێت زیانی بۆ ئابوورییەکەتان هەبێت!"

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە نیگەرانین لە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی و هـ ـاوڕەگـ ـەزبازی کە لە لایەن پەرلەمانەوە پەسەند کراوە. سەیر لەوەدایە ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی یاساکە بە دژی مافەکانی مرۆڤ دەزانێت، پێی وایە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە کارکردنی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و زیان بە توانای فرەچەشنیبوونی ئابووریی عێراق دەگەیەنێت بۆ ڕاکێشانی سەرمایەی دەرەکیی ئەمریکا. سەیر لەوەدایە ئەمریکا لە بەیانامەکەیدا (کە ئاستانە لە سەرچاوەکاندا ئاماژەیەی پێدەکات) بە ئاشکرا هەڕەشەی لێکەوتەی ئابووری دەکات!

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت ٣ وڵاتی ڕۆژئاوایی فشاریان کردووە کە عێراق یاساکە تێنەپەڕێنێت، بەڵام بێ ئەنجام بووە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا یاساکەی بە مەترسیدار ناو برد لە کاتێکدا بەرپرسانی عێراق ئەم کارەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بە دەستتێوەردان ناو دەبەن.

لە بەیاننامەیەکدا وا دیارە ئەمریکییەکان بە ئاشکرا هەڕەشەی ئابووری لە عێراق دەکەن، لە کاتێکدا ئەمریکییەکان دەستتێوەردان لە خوێندن و پەروەردە و شێوازی یاسادانانی وڵاتانی موسڵماننشیندا دەکەن، سەرەڕای ئەوەی خاک و وڵات و پیرۆزییەکانیان داگیر دەکەن، دەیانەوێت بەها باڵاکانی کۆمەڵگە بڕووخێنن، خۆ ئەگەر پێیان نەکرا هەڕەشە بە سیستەمە نێودەوڵەتییەکان بکەن کە لە لێواری ئاوابووندایە.

سەرچاوە:
https://www.alhurra.com/iraq/2024/04/28/%D8%B1%D8%AF%D9%88%D8%AF-%D9%81%D8%B9%D9%84-%D8%AD%D8%A7%D8%AF%D8%A9-%D8%A5%D9%82%D8%B1%D8%A7%D8%B1-%D9%82%D8%A7%D9%86%D9%88%D9%86-%D8%A7%D9%84%D9%85%D8%AB%D9%84%D9%8A%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D8%AC%D9%86%D8%B3%D9%8A%D8%A9-%D9%81%D9%8A-%D8%A7%D9%84%D8%B9%D8%B1%D8%A7%D9%82

بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
https://www.state.gov/anti-prostitution-and-homosexuality-law-in-iraq/

4/29/2024 2:31:15 PM