خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا تووشی شۆک بوون!

کۆمەڵێکی بەرفراوانی گەنجان لە زانکۆکانی ئەمریکا تووشی شۆکێکی گەورە بوون، لەبەرئەوەی هەموو ژیانیان بە باوەڕی خورافەی: «ئازادیی ڕادەربڕین»، «دادپەروەری بۆ هەمووان» و «ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دڕندەیە» ژیاون، بەڵام ڕووداوەکانی غـ ـەززە بە ئاگای هێنانەوە کە یاسای جەنگەڵ حوکمیان دەکات.

لەم دواییانەدا ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و سەرۆک بەشی بڕواپێکراوترین زانکۆکانی ئەمریکا هاتوونەتە نێو ڕیزیانەوە؛ هەموو ئەمانەش لە دوای ئەوە ڕووی دا کە  بەشێک لە چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قۆرخکاریی مافی ئازادیی ڕادەربڕینیان لە لایەن ستەمکاری 
زایـ ـۆنییەوە شکاند.

وشە، کاریگەرییەکەی وەکوو کاریگەریی دڵۆپە ئاوە، دڵۆپە سەرەتاییەکان هیچ شتێک لە پێش چاوت ناگۆڕن، بەڵام گەر بەردەوام بن کاریگەرییان لەسەر تاشە بەردێکی ڕەقیش دەردەکەوێت! پرسە گەورەکانی ئوممەتیش بە هەمان شێوەن، وەکوو: ڕاگرتنی کارپێکردنی شەریعەت و بەعالەمانییەتکردنی ژیان، لەگەڵ پارێزگاریکردنی هێشتنەوەی ڕووکەشی دەستووری «ئیسلام ئایینی دەوڵەتە»؛ لە سەرەتادا بەرهەڵەستی دەبینیت، پاشان عەقڵەکان گوڵ دەگرن.

لەو کەسانە مەبە تەنیا تەماشا دەکەن، وشەیەک دووبارە بکەرەوە کە لە پیتەکان دروست بووە، یان بە ڕووخساری زامداران کێشراوە، دووبارەی بکەرەوە و پەلەی بەرهەمەکەت نەبێت، دووبارەی بکەرەوە تەنانەت ئەگەر ڕووبەڕووی بەرهەڵەستییش بوویتەوە؛ چونکە دڵۆپە ئاوەکانی ژیان هەر دەبێت سەکەراتەکانی مردن تێک بشکێنێت.


#ئاستانە_Astana 
#تۆفان

4/29/2024 2:32:14 PM