زیاتر لە ٢٫٠٠٠ کەس لەنێو زانکۆکانی ئەمریکا دەستگیر کراون لەسەر پشتگیریکردنی فـ.ـەلەسـ.ـتینییەکان!

زیاتر لە ٢٫٠٠٠ کەس لەنێو زانکۆکانی ئەمریکا دەستگیر کراون لەسەر پشتگیریکردنی فەلەسـتینییەکان!

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا خۆپیشاندان لەنێو زانکۆکانی ئەمریکا پەرەی سەند دژی سیاسەتی وڵاتەکەیان بە پشتگیریکردنی ئیـ.ـسرائـ.ـیل، هەروەها پۆلیسی ئەمریکا توندوتیژیی دژی ئەو پرۆفیسۆر و قوتابییانە بەکار هێنا کە لەنێو زانکۆکاندا خۆپیشاندانیان دەکرد.

تەنیا پێنجشەممەی ڕابردوو پۆلیس ٢٠٠ قوتابی لە زانکۆی کالیفۆرنیای لۆس ئەنجلۆس دەستگیر کرد، بەمەش دەستگیرکراوانی ئەم دواییە ٢٫٠٠٠ کەسی تێپەڕاند و، دەنگدانەوەی گەورەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا لێکەوتەوە، هەرچەندە ئەمریکا بانگەشەی ئازادیی ڕادەربڕین دەکات.

ئەگەر ئەمە لە وڵاتێکی جیهانی سێیەم ڕوو بدات؛ ئەمریکا نەک ئیدانەی دەکات، بەڵکوو تا بکرێت هەڵوێستی لەسەر دەبێت، بەڵام لە خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا نەک ئازادیی ڕادەربڕین لەبیر دەکرێت؛ بەڵکوو جۆ بایدن لە لێدوانێکدا خۆپیشاندانەکانی نێو زانکۆکانی وڵاتەکەی بە گێرەشێوێنی و نایاسایی ناو برد.

سەرچاوە:
https://www.skynewsarabia.com/world/1710854

#ئاستانە_Astana

5/4/2024 2:23:54 PM