نەخۆشیی «مایەسیری» (البواسير) لە پەڕتووکی پیرۆزدا

نەخۆشیی «مایەسیری» (البواسير) لە پەڕتووکی پیرۆزدا

نەخۆشیی «مایەسیری» (البواسير) لە پەڕتووکی پیرۆزدا

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٧٧٩ بینینەکان ١٨ کانوونی یەکەم ٢٠٢٢

نەخۆشیی «مایەسیری» (البواسير) لە پەڕتووکی پیرۆزدا

نەخۆشیی «مایەسیری» یەکێکە لە نەخۆشییە تاقەتپڕوکێنەکان، چەند قۆناغێکی هەیە، کۆتا قۆناغی دەگات بە شێرپەنجە، بەهۆی ئەوەی شوێنی سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە دەکەوێتە بەشی «کۆم»ی مرۆڤ، ئەم نەخۆشییە وەکوو عەیبەیەک سەیر کراوە!

پەیوەندی ئەم نەخۆشییە چییە بە دەقەکانی «پەڕتووکی پیرۆز» کە خۆی دەبینێتەوە لە: تەوڕات، زەبوورەکان و ئینجیل.

ئەگەر سەیری دەقە عەرەبییەکە بکەین لەگەڵ وەرگێڕانە کوردییەکە، ئەم جیاوازییانەی خوارەوە دەبینین:

التثنية/ ٢٧:٢٨ (يَضْرِبُكَ الرَّبُّ بِقُرْحَةِ مِصْرَ وَبِالْبَوَاسِيرِ وَالْجَرَبِ وَالْحِكَّةِ حَتَّى لاَ تَسْتَطِيعَ الشِّفَاءَ.) یەزدان تووشی دوومەڵیی میسر و ئاوسان و گەڕی و خورشتتان دەکات کە نەتوانن چاک ببنەوە. دواوتار/ ٢٨:٢٧

صموئيل الأول/ ٦:٥ (فَثَقُلَتْ يَدُ الرَّبِّ عَلَى الأَشْدُودِيِّينَ، وَأَخْرَبَهُمْ وَضَرَبَهُمْ بِالْبَوَاسِيرِ فِي أَشْدُودَ وَتُخُومِهَا.) یەزدان بە دەستێکی بەهێز لە خەڵکی ئەشدۆد و دەوروبەری دا، خراپەی بەسەرهێنان، تووشی ئاوسانی جەستەی کردن. یەکەم ساموئێل/ ٥:٦

صموئيل الأول/ ٩:٥ (وَكَانَ بَعْدَمَا نَقَلُوهُ أَنَّ يَدَ الرَّبِّ كَانَتْ عَلَى الْمَدِينَةِ بِاضْطِرَابٍ عَظِيمٍ جِدًّا، وَضَرَبَ أَهْلَ الْمَدِينَةِ مِنَ الصَّغِيرِ إِلَى الْكَبِيرِ، وَنَفَرَتْ لَهُمُ الْبَوَاسِيرُ.) بەڵام پاش ئەوەی گواستیانەوە، یەزدان دژایەتی شارەکەی کرد و زۆر بەتوندی ئەوانی تۆقاند، لە خەڵکی شارەکەی دا، لە بچووکەوە هەتا گەورە، تووشی ئاوسان هاتن. یەکەم ساموئێل/ ٥:٩

صموئيل الأول/ ١٢:٥ (وَالنَّاسُ الَّذِينَ لَمْ يَمُوتُوا ضُرِبُوا بِالْبَوَاسِيرِ، فَصَعِدَ صُرَاخُ الْمَدِينَةِ إِلَى السَّمَاءِ.) ئەوانەش کە نەمردن تووشی ئاوسان بوون، هاواری شارەکە بۆ ئاسمان بەرز بووەوە. یەکەم ساموئێل/ ٥:١٢

پێناسەی ئاوسان لە پەڕتووکی پیرۆز: "ئەم نەخۆشییە کە لە ڕێگەی جرجەوە بووە، دەشێت تاعوونە ڕەشە بێت کە لووی لیمفاوی لە بن باڵ و بن ڕان دروست دەکات."

2 / 2

ئەگەر سەرنجی هەردوو دەقە عەرەبی و کوردییەکان بدەین، جیاوازییەکان و گۆڕانکارییەکان بەئاسانی دەبینین. هەر بۆیە دووبارە ئێمە ئەم پرسیارە دەکەین: هەر بەڕاستی کێ دەقەکانی نێو پەڕتووکی پیرۆزی گۆڕیوە؟

نووسینی: توانا کەمال

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئایینەکان

هەموویان ببینە