چی شتێک بیروباوەڕی ئیسلامی لە بیروباوەڕی ئایینەکانی دیکە جیا دەکاتەوە؟

چی شتێک بیروباوەڕی ئیسلامی لە بیروباوەڕی ئایینەکانی دیکە جیا دەکاتەوە؟

چی شتێک بیروباوەڕی ئیسلامی لە بیروباوەڕی ئایینەکانی دیکە جیا دەکاتەوە؟

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٤٧١ بینینەکان ٢٧ حوزەیران ٢٠٢٣

چی شتێک بیروباوەڕی ئیسلامی لە بیروباوەڕی ئایینەکانی دیکە جیا دەکاتەوە؟

بەشی یەکەم:

- ئەگەر جوولەکە و مەسیحی و ئەوانی دیکەش بیروباوەڕێکیان هەیە، کەواتە جیاوازی چییە لە نێوان بیروباوەڕی ئەوان و بیروباوەڕی ئیسلامی؟

- بۆچی ئێمە لە ئەوان نزیکترین لە حەق و ڕاستییەوە؟ ئایا تەنیا لەبەر ئەوەیە لە ژینگەیەکی ئیسلامیدا لەدایک بووین؟

- یاخود بەهۆی ئەوەیە چەندین بەڵگە و ئارگیومێنتمان هەیە کە سەلمێنەری ڕەوایەتیی بیروباوەڕەکەمانن، بەڵام ئەوانی تر نییانە؟

وەڵامەکە (بەبێ گومان و دڕدۆنگی) ئەمەیە: بەڵێ، چونکە ئێمە بەڵگە و ئارگیومێنتمان هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ڕەوایەتیی بیروباوەڕەکەمان کە ئەوان نییانە بۆ بیروباوەڕەکەیان. زۆر باشە، کەواتە ئاماژە بە هەندێک لەو جیاوازییە وردانە دەکەین کە تايبەتمەندی و ڕەوایەتیی بیروباوەڕەکەمان بەسەر بیروباوەڕەکانی دیکەدا پیشان دەدات.

جیاوازیی یەکەم: بوونی بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا لەسەر دروستی «بنەماکانی باوەڕ»:

ئەو بەڵگانەی کە موسوڵمانان دەیهێننەوە بۆ سەلماندنی ڕاستیی ئیسلام، هەرگیز بەراورد ناکرێت بەو بەڵگانەی کە جوولەکە و مەسیحییەکان دەیهێننەوە بۆ سەلماندنی ڕاستیی ئایینەکانیان. لە گەورەترین ئەو شتانەی کە موسوڵمانان شانازی پێوە دەکەن ئەوەیە کە دەتوانن بە بەڵگە ڕاستیی هەموو بنەمایەک لە بنەماکانی باوەڕەکەیان بسەلمێنن، لە کاتێکدا ئەوانی تر ناتوانن ئەوە بکەن.

بۆ نموونە: ئێمە دەزانین کە قورئانی پیرۆز پەڕتووکی ئیسلامە و ئینجیل پەڕتووکی مەسیحییەکانە، هەروەها تەوڕاتیش پەڕتووکی جوولەکەکانە، ئەوەی پەڕتووکەکەمان (قورئان) جیا دەکاتەوە لە هەموو پەڕتووکە ئاسمانییەکانی دیکە، بریتییە لەوەی کە لە ڕێگەی بەڵگەی (التواتر المتصل)ەوە (بە هەموو سوڕەت و ئایەتەکانییەوە) دراوەتە پاڵ پێغەمبەر (ﷺ)، واتە لە ڕێگەی تاکە کەسێکەوە نەگواستراوەتەوە کە ئەویش لە تاکە کەسێکی دیکەی گواستبێتەوە، بەڵکوو کۆمەڵە کەسێکی زۆر لە کۆمەڵە کەسێکی زۆری دیکەیان گواستووەتەوە، ئەویش بە سەنەدێکی نەپچڕاو تا دەگاتەوە پێغەمبەر (ﷺ).

لە کاتێکدا ئایینەکانی دیکە ناتوانن بەم شێوازە بنەچەی پەڕتووکەکانیان بدەنە پاڵ پێغەمبەرەکانیان، بەڵکوو پچڕان و کەلێنێکی گەورە هەیە لە سەنەد و بەستنەوەی دەقەکان. ئەوەی دەیەوێت لەم بابەتەدا زیاتر قووڵ ببێتەوە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ پەڕتووکی (استعادة النص الأصلي للعهد الجديد)ـی دکتۆر سامی عامری کە پەڕتووکێکی تایبەتە بە بەڵگەنامەکانی پەڕتووکی مەسیحییەکان، هەروەها دەتوانن تەماشای دکتۆر مونقیز سەقاڕ بکەن کە هەمیشە لە وتارەکانیدا چەندین بەڵگە لەسەر ناڕاستیی پەڕتووکەکانی ئایینەکانی دیکە دەخاتە ڕوو.

لە پەڕتووکی: البناء العقدي للجيل الصاعد، أحمد بن یوسف السید

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئایینەکان

هەموویان ببینە