زەردەشتییەت، لە نێوان تاقانەپەرستی و فرەخواییدا

زەردەشتییەت، لە نێوان تاقانەپەرستی و فرەخواییدا

زەردەشتییەت، لە نێوان تاقانەپەرستی و فرەخواییدا

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ٦١٦ بینینەکان ٢١ ئەیلوول ٢٠٢٣

زەردەشتییەت، لە نێوان تاقانەپەرستی و فرەخواییدا

لە بیروباوەڕی زەردەشتییەتدا شەش دروستکراوی «ئاهوورامەزدایی» هەن کە پێیان دەوترێت «ئامێشا سپێنتا» (Amesha Spenta)، کە سێیان نێرن و سێیان مێ، دەوترێت پاش دروستکردنی گەردوون ئەم خواوەندانە لە ئاهوورامەزداوە دەرچوون کە خوای چاکەیە بۆ ئەوەی هاوکاری بکەن لە بەڕێوەبردنی گەردوون.

ئەم شەشە یارمەتیی مرۆڤ دەدەن بۆ ژیان و تێکەڵ بە لەشی مرۆڤەکان بوون و ئاوێتە بوون بە ئەوان، شەڕ دژی خوای خراپە دەکەن کە «ئەهریمەن»ە یان شەیتان، لەجیاتیی ئاهوورامەزدا پارێزگاری لە مرۆڤ دەکەن! دەڵێن: «لەبەر ئەوەی ئەمانە لە خودا هاتوونەتە دەر و خوداش دروستکراو نییە و سیفەتی نەمری هەیە کەواتە ئەم ئامێشا سپێنتایەش سیفەتی نەمریان هەیە!» واتا خودا چەند خودایەکی تری لێ بۆتەوە کە ئەمەش شیرک و فرەخوداییە نەک تەوحید و یەکتاپەرستیی.

ئەوەی شایەنی باسە، ناو و سیفاتی تری ئەم ٦ خواوەندە لە «گاتی یەسنا» ٤۷.۱ هاتوون و پەرستیشیان بۆ دەکرێت و بەرز و پیرۆز ڕادەگیرێن.

ناوەکانیان بریتییە لە:

۱ـ ڤۆهو مانها: واتا کردار و بیر و وتەی چاک

۲ـ ئاشا ڤاهیشتا: واتا باشترین هەق و ڕاستی

۳ـ خشاشرا ڤەیریا: واتا حەز بە باڵادەستی

٤ـ سپانتا ئارمەیتی: واتا وەفایەکی زۆر

٥ـ هۆرڤاتات: واتا گشتگیر

٦ـ ئامەراتات: واتا نەمر

ئەمانە پێیان دەوترێت پڕیشکی خودایی (divine sparks) واتا لە خودا دەرچوون ئینجا دواتر چوونەتە ناو لەشی مرۆڤەکان، بەمەش لەگەڵ مرۆڤەکان ئاوێتە بوون واتا مرۆڤ هەڵگرێکە بۆ بەشێکی خودایی، واتا فیکرەی (وحدة الوجود) لە بیروباوەڕیاندا هەیە، خالق و مەخلوق یەکن و ئاوێتەی یەکترین .

زەردەشتییەکان لە هەمان کاتدا «یەزاتە» (yazata) دەپەرستن کە فریشتەیەکی تێر و تەواوە و نەفرەت لە «دەیڤاس» (daevas) دەکەن کە فریشتەی شەیتانە و ناتەواوە، لە بیروباوەڕی زەردەشتییەکاندا یەزاتە گشت کارە چاکەکانی ئاهوورامەزدا ڕادەپەڕێنێت بۆیە ئەمان دەیپەرستن، بەڵام دەیڤاس گشت کارە خراپەکانی ئەهریمەن ڕادەپەڕێنێت بۆیە نەفرەتی لێ دەکەن

لێرەدا دەردەکەوێت کە دوو خودای دیکە پەیدا دەبن.

لە حەقیقەتدا هەموو ئەمانە شیرکە.

لەپاڵ ئەمانەشەوە زەردەشتیەت خواوەندی ڕەگەز مێی هەیە دەپەرسترێت کە لە زاراوە فەلسەفییەکەی بە (goddess) ناسراوە نموونەی لای زەردەشتییەکان (anahita) «ئەناهیتا»یە.

سەرچاوەکان:

Zoroastrianism: an introduction “Jenny rose

Zoroastrian rituals in context“ stausberg, Michael

#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئایینەکان

هەموویان ببینە