پەیامێک لە ئینجیلەوە، عیسا تەنیا پەیامبەرێکە!
لە ئینجیلەکاندا بە هیچ شێوەیەک دەقێک بەدی ناکەین کە عیسای مەسیح وتبێتی خودام و بمپەرستن! بەڵکوو بە پێچەوانەوە چەندەها دەق هەن کە دەڵێن عیسای مەسیح وەک پێغەمبەرێک لەلایەن خودای گەورەوە بۆ جوولەکەکان نێردراوە، هەروەکوو پێغەمبەر عیسا بە زاری خۆی لە ئینجیلی مەتا لە بەشی ١٥ لە ئایەتی ٢٤ دەڵێت: "من تەنیا بۆ مەڕە ونبووەکانی ماڵی ئیسڕائیل نێردراوم!"
هەروەها لە یۆحەنا بەشی ١٢ ئایەتی ٤٤، خۆی دەپارێزێت لەوەی کە بە ناوی خوداوە بدوێت و دەڵێت: "ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، باوەڕ بە من ناهێنێت، بەڵکوو بەوەی کە ناردوومی."
جگە لەمانە لە چەندین دەقی تری ئینجیلدا هاتووە کە عیسا تەنیا پەیامبەرێکە!
ئەمە لە لایەک کە خۆی وادەڵێت، لە لایەکی دیکەشەوە بەهەمان شێوە هیچ دەقێک لە ئینجیلەکان بەدی ناکەین کە قوتابی و حەوارییەکانی پێغەمبەر عیسا، ئەویان بە خودا دانابێت، بە نموونە پەتڕۆس لە کرداری نێردراوانی پەیمانی نوێ لە بەشی دووەم لە ئایەتی ٢٢ دەربارەی عیسای مەسیح دەڵێت: "پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسڕی پیاوێکە بۆتان سەلمێندرا، بە پەرجو و کاری سەیر و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە."، هەروەها دیسانەوە پەتڕۆسی قوتابی، عیسا بە بەندەی خودا ناو دەبات و لە هەمان سیفر لە بەشی ٣، ئایەتی ١١ دەربارەی عیسای مەسیح دەڵێت: "خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یەعقوب، خودای باوکانمان، عیسای بەندەی خۆی شکۆدار کرد!"
لە کۆتاییدا وەکوو ئاشکرا بوو، دەرکەوت ئینجیل باس لەوە دەکات کە عیسا تەنیا پەیامبەرێکە و، نە خودی خۆی، نە حەواری و قوتابی و هاوڕێ نزیکەکانی بانگەشەی خوایەتی عیسایان نەکردووە.
دەی دەکرێت شوێنکەوتووانی ئایینەکە و پاپا و خزمەتکارانی ئایینەکە عیسا بە (خودا و کوڕی خودا) ناو ببەن؟! بێگومان ناکرێت! ئەگەر هەرکەسێکیش ئەو بانگەشەیە بکات، ئەوا بەناوی خۆیەوە دەیکات و تووشی تێکگیران دەبێت لەگەڵ وتەکانی پێغەمبەر عیسا و حەوارییەکانی.
#ئاستانە_Astana




