«جێرڤۆنتا داڤیس» بۆکسەری بەناوبانگی ئەمریکی موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند
بۆکسەری بەناوبانگی ئەمریکی جێرڤۆنتا داڤیس کە پاڵەوانی بۆکسینگی جیهانییە، لە مزگەوتی «هیدایەت» لە ماریلاندی لەگەڵ دوو هاوڕێیدا لەبەردەم شێخ «حەسەن سۆماڵی» موسڵمانبوونی خۆیان ڕاگەیاند. دەتوانن بینەری ساتی موسڵمانبوونیان ببن لە «تێلیگرامی ئاستانە»ـوە.
داڤیس لە ژیانی پیشەگەری خۆیدا هەرگیز نەدۆڕاوە و خاوەنی ڕیکۆردی ٢٩ بردنەوە بەرانبەر بە سفر دۆڕانە، هەر لەبەر ئەمەش لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن یەکێتی بۆکسینگی جیهانی نازناوی پاڵەوانی جیهانی پێ بەخشرا بۆ کێشی سووک.
#ئاستانە_Astana




