لە پاش هەڵمەتی تێکۆشەران و ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر، بەرگریکردنی ئاستانە لە هەڵمەتەکە و لە موسڵمانانی غـ.ـەززە، بەو ئەرکەی دەزانی کە لە پێناویدا دامەزراوە. بەڵام وەکوو چۆن لە واقیعدا دژایەتی بەرگریکارانی فـ.ـەلەستیـ.ـن دەکرێت، بەو جۆرەش لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بە تایبەت فەیسبووک، سانسۆر لەسەر پۆستی پاڵپشتیی موسڵمانانی غـ.ـەززە دەکرێت و سزای پەیج و خاوەن پۆستەکان دەدرێت.
ئاستانەش لەو ماوەیەدا چەند جارێک ڕووبەڕووی سانسۆرکردن و سزادان بووەتەوە کە بوونەتە هۆی لاوازکردنی پەیجی سەرەکی ڕێکخراوەکە، لە کاتێکدا خاوەنی نزیکەی ١٥٠ هەزار لایک و فۆڵۆوەرسە، بەڵام سزا و ئاگادارییەکان پەیجی ئاستانەیان لاواز کردووە.
هەر بۆیە پێویستمان بە پشتگیریی ئێوەیە لە پەیجی ئاستانە و چالاکیتان تێیدا، تاوەکوو ببێتە مایەی گەڕاندنەوەی پەیج بۆ ئەکتیڤبوونی پێشووی و گەیشتن بە ڕێژەیەکی زیاتری خەڵک.
#ئاستانە_Astana




