ئایینی بێباوەڕی​

ئایینی بێباوەڕی​

ئایینی بێباوەڕی​

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١١٠ بینینەکان ٣ ئازار ٢٠٢٥

ئایینی بێباوەڕی

چی ڕوودەدات کاتێک گەورەی بێباوەڕان باوەڕ بە خودا دەهێنێت؟!

«ئێدوارد فیسەر» لە پەرتووکی (The Last Superstition) ئاماژە بە نموونەی فەیلەسووفێکی بێباوەڕی بەریتانی دەکات لە ساڵی ٢٠٠٤. فەیلەسووف «ئەنتۆنی فلوو» کە یەکێک بوو لە ناودارترین بێباوەڕەکانی سەردەمی خۆی و زۆربەی بێباوەڕان ڕێزیان لێ دەگرت، پاش زیاتر لە نیو سەدە لە دژایەتیکردنی خودا و میتافیزیک، ڕایگەیاند کە باوەڕی بە خودا هێناوە و وازی لە بێباوەڕی هێناوە.

فلوو کاتێک ٨١ ساڵ بوو، ئەم هەنگاوەی نا. سەرەتا بێباوەڕەکان گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانوت: "بێگومان لە ترسی مردن باوەڕی هێناوە، کابرا ٨١ ساڵە!"

ئەوان بێ ئەوەی ڕێزی پێشینەی فەلسەفی و زانستی ئەم کەسایەتییە بگرن، پشتگوێیان خست. لە کاتێکدا ئەم بڕیارەی دەرئەنجامی چەندین ساڵ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی فەلسەفەی ئەرستۆ و ئەفلاتوونە. ئەو کەسانەی کە پێشتر زۆر ڕێزیان لێ دەگرت و لە پلەی بەرزدا دایاندەنا، ئێستا سووکایەتییان پێ دەکرد و قسەی ناشرینیان دەربارەی دەکرد. وەک کافرێک، یان کەسێکی توندڕەو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرد.

فلوو خۆی لە کۆتایی تەمەنیدا بێئومێدانە دەڵێت: "هاوڕێ بێباوەڕەکانم هێرشیان دەکردە سەرم و بە گەمژە، خیانەتکار، خڵەفاو و، هەر شتێکی خراپی دیکە ناویان دەبردم." لە هەمووشی ناخۆشتر، فلوو دەڵێت: "دڵنیام تەنانەت یەک وشەیان لەو بەڵگانەی من بۆ بوونی خودا پێشکەشم کردوون، نەیانخوێندووەتەوە."لێرەوە دەردەکەوێت کە بێباوەڕی خۆی وەک ئایینێک ڕەفتار دەکات. «پاپا»کانی بێباوەڕان ئەو کەسانەن کە زۆرترین دەمارگیرییان بۆ زانستی نوێ هەیە و سەرسەختترینیان لە دژایەتیکردنی بوونی خودا. «کڵێسە»کانیشیان ناوەندە زانستی و زانکۆکانی ڕۆژئاوان.

شوێنکەوتووانیشیان وا ڕاهێنراون کە بیر نەکەنەوە، چاو دابخەن و هەمیشە داوای «بەڵگەی زانستی» بکەن. پەرتووکە پیرۆزەکەشیان زانستگەرایی و عالمانییەتە. سەرچاوەکانی مەعریفەشیان تەنیا ئەزموون و هەستەکان (حس)ـن.

ئەم ڕووداوە وەبیرهێنەرەوەی بەسەرهاتی عەبدوڵڵای کوڕی سەلامە کە پێشتر زانای دیاری جوولەکە بوو. جوولەکەکان پێیان دەوت: (عبدلله خیرنا وابن خیرنا)، "عەبدوڵڵا باشترینمانە و کوڕی باشترینمانە". بەڵام پاش موسڵمانبوونی، دەیانوت: "عەبدوڵڵا خراپترینمان بوو و کوڕی خراپترینمان بوو!"

پێویستە موسڵمان لە سروشتی ئەو دیاردە نامۆیەی بێباوەڕی تێبگات کە لەژێر سایەی مۆدێرنەدا دروست بووە. دەبێت بزانین کە ئێمە دژایەتی سیستەمێکی تەواو دەکەین، کە نەک تەنیا خودا و میتافیزیک ڕەت دەکاتەوە، بەڵکوو خۆی دەکات بە خودا و دەبێتە بەدیل بۆ هەموو بنەما و پرۆگرامەکانی ئێمە.

#ئاستانە_astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئیلحاد

هەموویان ببینە