تۆ چۆن کتێب دەناسیت؟

تۆ چۆن کتێب دەناسیت؟

تۆ چۆن کتێب دەناسیت؟

نووسەرئاستانەئاستانە
دوو خولەک خوێندنەوە ١٦ بینینەکان ١٣ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥

تۆ چۆن کتێب دەناسیت؟


دونیا بەبێ بوونی کتێب ڕەنگە کەلێنێکی گەورەی تێ بکەوتایە، ڕەنگە ئەو جوانی و تاموچێژەی نەبووایە، وتەیەک هەیە دەڵێت: «هەموو شۆڕشێک لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، کەسێکی لە پشتەوەیە کە کتێبێکی خوێندوەتەوە.»


لە ڕێی کتێبەوە دەتوانیت گەشت بە گشت شارستانییەتەکانی دونیادا بکەیت، شارەزای فەرهەنگە جیاوازەکان بیت، لەو ڕێیەشەوە پەی بە چۆنیەتی بیرکردنەوە و ڕەوتار و خوویان دەبەیت.


ئەگەر کتێب نەبا کێ ڕێی دەکەوتە «ئەرستۆ و ئەفلاتون»، کێ ئاشنا دەبوو بە شارستانییەتی مەزنی هیند و میسر و یۆنان، کێ ناوی «شافیعی، غەزالی، ئیبن حەزم، دیکارت، ڕۆسۆ، کانت و مۆنتسکیۆ و....هتد» دەژنەوت کە ڕۆڵیان لە پێشکەوتن و وەرچەرخانی کۆمەڵگە و فیکری ئایینی و سیاسیدا هەبووە، مەگەر پەیامە ئاسمانییەکانیش هەر لەڕێی کتێبەوە دانەبەزێنراون؟


عەباس مەحموود عەقاد دەڵێت: "من یەکجار دەژیم و دەزانم ئەو یەکجارەیش بەشم ناکات، بەڵام خوێندنەوە زیاد لە ژیانێکم پێ دەبەخشێت، هەر بۆیە دەخوێنمەوە."


بڕوانە ڕەوتار و گوتاری ئەوانەی سەروکاریان لەگەڵ کتێبدا هەیە و ئەوانەش کە بەدوورن لێی، ئیللا جیاوازییەک دەبینیت. کتێب ڕۆڵی بەرچاوی هەیە لە گۆڕین و داڕشتن و بونیادنانی کۆمەڵگە، لە شۆڕشی فەڕەنسیدا، خەڵک کتێبەکەی ڕۆسۆ «پەیمانی کۆمەڵایەتی»ـیان بە دەستەوە بوو، ڕۆمانی «کوخەکەی مام تۆم» توانی گۆڕانکاری  سەبارەت بە مافی ڕەشپێستەکان لە ئەمریکا دروست بکات، بە جۆرێک بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە نێوان باکوور و باشووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای ئێستادا.


کتێب بیرکردنەوە فراوان دەکات و تێگەیشتن لە دیاردەکانی ژیان و پرسە سیاسی، ئابووری، دینی و کۆمەڵایەتییەکان ساناتر دەکات، کەسی خوێنەر ئەودیوی شتەکان دەبینێت، لە دەلاقەی جیاوازەوە خوێندنەوە بۆ دیاردەکان دەکات و هەڵیاندەسەنگێنێت. هەر بۆیە کتێب دەبێژێت: «بمخوێنەوە تا بخوێنرێیەوە».


ئالان عومەر بابەکر


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە ئەدەب و کولتوور

هەموویان ببینە