ئەمڕۆ ساڵیادی ڕووخانی خوێنمژەکەی شامە، کە دارودەستەکەی دروشمی گاڵتەجاڕانەی «تەوحید»ـیان بەسەردا دەگوتەوە و، بانگیان دەکرد: «هیچ خودایەک نییە جگە لە بەشار و، هیچ دینێک نییە جگە لە بەعس».
ئەوەی جێی تێڕامان بوو، پەروەردگار لە لوتکەی هێز و دەسەڵاتیدا، دوای چەند ساڵ کوشتوبڕ و بێئومێدی لە ڕووخان و تیاچوونی ئەم ڕژێمە، بە قەدەرێکی لەناکاو هەموو شتێکی سەراوژێر کرد؛ کە ئەمەش سوننەتی خودایە لە شکاندنی ستەمکاراندا.
پەروەردگار کاری بە شکاندنی لاوازەکان نییە، بەڵکوو شکانی بەهێزەکانمان نیشان دەدات لە لوتکەی بەرزییاندا، وەک تەجەللایەک بۆ ناوەکانی خۆی: «القهار»، «الجبار»، «المعز»، «المذل»... کە هەمان ئەو وێنانەیە لە چیرۆکەکانی قورئاندا دەیبینین.
با شیکارە سیاسییەکان، وێنە ئیمانییەکەیمان بیر نەبەنەوە.
#ئاستانە_Astana




