هەڕەشەی کشانەوە و بڕینی پاڵپشتییان کرد!

هەڕەشەی کشانەوە و بڕینی پاڵپشتییان کرد!

هەڕەشەی کشانەوە و بڕینی پاڵپشتییان کرد!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٨ بینینەکان ١٤ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥

هەڕەشەی کشانەوە و بڕینی پاڵپشتییان کرد!


داواکاری گشتیی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، «کەریم خان»، ئاشکرای کرد کە: «لە ساڵی ڕابردوودا بەریتانیا لە ڕێگەی بەرپرسێکی باڵایەوە هەڕەشەی کشانەوەی لە سیستەمی بنچینەیی ڕۆما کرد -کە دادگاکەی لەسەر دامەزراوە- ئەگەر بێت و من سوور بم لەسەر بڕیاری دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ». هەروەها دەشڵێت: «بەریتانییەکان هەڕەشەی بڕینی هەموو هاوکارییەکی دارایییان کرد لە دادگاکە».


ئەمە لە کاتێکدایە کە بەریتانیا یەکێکە لە ئەندامە پێشینەکانی دادگاکە! پێشتر هاوکار بووە لە دامەزراندنیدا، بەڵام دوای بڕیارەکانی لەسەر ناتانیاهۆ وەک تاوانباری جەنگ، فشارەکان لەسەری زیاتر بوون.


ئەمریکاش لای خۆیەوە سزای بەسەر ئەندامانی دادگاکەدا سەپاند، بە: بلۆککردنی سەرچاوە داراییەکانیان و ڕێگریلێکردنیان لە هاتنەژوورەوەیان بۆ ئەمریکا. بەڵام هەنگاوەکانی ڕۆژئاوا دژی دادگاکە، پێناسەی «بتە خورماییەکە» بە دادگا دەدات؛ ئەو کاتەی کە برسییان بوو، دەیخۆن!


ڕەوا سدیق


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە سیاسەت

هەموویان ببینە