کاهینەکانی دینی ئیبراهیمی، سپۆنسەری سەرەکی خوێنی ڕژاوی سودانن

کاهینەکانی دینی ئیبراهیمی، سپۆنسەری سەرەکی خوێنی ڕژاوی سودانن

کاهینەکانی دینی ئیبراهیمی، سپۆنسەری سەرەکی خوێنی ڕژاوی سودانن

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٣ بینینەکان ٢٧ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥

کاهینەکانی دینی ئیبراهیمی، سپۆنسەری سەرەکی خوێنی ڕژاوی سودانن


لە نیسانی ساڵی (٢٠٢٣)، جەنگی ناوخۆی سودان لە نێوان سوپای سودان بە سەرۆکایەتی «عەبدولفەتاح بورهان» و، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرۆکایەتی «موحەممەد حەمدان دەگلۆ» دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە. 


ئەم جەنگە وڵاتەکەی بەرەو کارەساتێکی مرۆیی گەورە بردووە کە بووەتە هۆی کوژرانی سەدان هەزار موسڵمان و ئاوارەبوونی ملیۆنان سودانی و، دروستبوونی یەکێک لە خراپترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان. چیرۆکەکان لە سودان زۆر غەمگینن، بریسکردنی گەلێک! قەتڵوعامکردنیان! دەستدرێژی کردنە سەر ژن و کوڕ و کچیان لەبەرچاوی ئەندامانی خێزانەکانیان! گەلێک چیرۆکی نەبیستراوی ناخ ھەژێن ...


بەڵام ئاخۆ دەزانیت کە سپۆنسەر و یەکەم پشتیوانیی بەردەوامی جەنگەکە کێیە؟! سەرسام نابیت ئەگەر بڵێین ئیماڕاتە؟! بەڵێ، کاھینەکانی دینی دروستکراوی ئیبڕاھیمی! بانگەشەکارانی درۆینەی پێکەوەژیان! ھەر ئەوانەی خۆیان بە فریشتە نیشان دەدەن و ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ تەبایی و پێکەوەژیان، ھۆکار و داینەمۆی جەنگێکی خوێناوی مەزنن لە سودان!


سبەی ڕۆژ کاتێک کە کاھینە تێرەکان، واعیزەکانی پێکەوەژیان لەژێر ھەر ناوێکی ڕازاوە و بریقەدار بانگیان کردی بۆ دینی دروستکراوی ئیبڕاھیمی، لەبیرت بێت منداڵی برسیکراو، ئافرەتی ئەتککراو و، گەلێکی ستەم لێکراو! خوشک و برای موسڵمان؛ خوێنی ڕژاوی موسڵمانانی سودانت ھەرگیز لەیاد نەچێت و بزانە ئەوە ھەموو پێکەوەژیانەکەیانە!


موحەممەد جەمال


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە سیاسەت

هەموویان ببینە