بۆچی هەندێک وڵات هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدەن؟! «چاوێک لە فەنزوێلا»
پرسیارێکی باوی سیاسی هەیە کە بۆچی هەندێک وڵات سەرەڕای سزا و هەڕەشە و کەنارگیری و ئابڵوقە، هێشتا هەر سوورن لەسەر بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، تەنانەت ئامادەن شەڕیشی بۆ بکەن. -بەشێکی سەرەکی وەڵامەکە هەر ئەوەبوو کە دوێنێ ڕوویدا-.
لە ڕاستیدا چەکی ئەتۆمی ئەوەندەی کە چەکێکی بەرگری ستراتیژییە ئەوەندە چەکێکی کرداریی هێرشبەریی نییە، بنچینەی بیرۆکەکەش ئەوەیە کاتێک تۆ ئاماژەی وەڵامێکی وێرانکەر دەدەی، دوژمنەکەت ئەسڵەن بیر لە هێرشبردن ناکاتەوە.
هەر بۆیە نابینیت لە ساڵی (١٩٤٥)ـەوە هیچ وڵاتێکی ئەتۆمی داگیر کرابێت، یان ڕژێمەکەی بەهێزی سەربازی ڕووخێنرابێت، یان هەرگیز بیر لە گرتن و ڕفاندنی سەرۆکەکەی کرابێتەوە، بۆچی؟ چونکە باجی وەها کارێک لە دەستکەوتەکەی زۆر زیاترە، هەر بۆیە وڵاتانی تریش دەبینی هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی حەسانە و گرەنتی ئەتۆمی دەدەن بۆ خۆیان.
لە دەرەنجامدا دەبینیت وڵاتێکی وەک فەنزوێلا بەبێ دروستکردنی هیچ مەترسییەک هێرشی دەکرێتە سەر و لە نیوەشەودا تورەگە دەکرێتە سەر سەری سەرۆکەکەی و دەڕفێنرێت، لەولاشەوە وڵاتێکی وەک کۆریای باکوور بەو هەموو هەڕەشە و مەترسییەوە کەس دەستی بۆ نابات.
ئەمە سروشتی سیستەمی جیهانی نوێیە، نە یاسا نە سیادە و سەروەری وڵات و خاک هیچی بەهای نییە لە بەرانبەر هێز و توانای وێرانکارییدا.
ئارامی مەلا نووری
#ئاستانە_Astana




