جەنگی دەروونی و سڕینەوەی ناسنامە لەژێر دەسەڵاتی میدیادا!

جەنگی دەروونی و سڕینەوەی ناسنامە لەژێر دەسەڵاتی میدیادا!

جەنگی دەروونی و سڕینەوەی ناسنامە لەژێر دەسەڵاتی میدیادا!

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ٩ بینینەکان ١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٦

جەنگی دەروونی و سڕینەوەی ناسنامە لەژێر دەسەڵاتی میدیادا!


ڕاگەیاندن دەسەڵاتێکی کاریگەرە بۆ داڕشتنەوەی کۆمەڵگە، ئەم هێزە دەتوانێت ڕاستییەکان چەواشە بکات و وێنەیەکی وەهمی لە مێشکی تاکەکاندا دروست بکات کە لەگەڵ واقعدا ناتەبایە.

کاتێک ئەم هێزە دەست دەخاتە ناو پرسە چارەنووسساز و عەقیدەییەکان، بەتایبەت پرسی (وەلاء و بەراء) دۆخێکی ترسناک دەخولقێنێت.

میدیا دەتوانێت سنوورەکانی دۆستایەتی و دوژمنایەتی بگۆڕێت و مانا ڕاستەقینەکانی ئینتیما بشێوێنێت. دەتوانێت وا لە خەڵکی بکات ـهەندێ جار وا لە نوخبە و کەسایەتییە دیارەکانیش دەکات ـ دۆستەکانیان وەک دوژمن و دوژمنەکانیان وەک ڕزگارکەر تەماشا بکەن.

ئەم ئاڕاستەکردنە وا دەکات مسوڵمان ببێتە پاشکۆی ئەجێندایەکی تایبەت و دوور بکەوێتەوە لە بنەما نەگۆڕەکانی ئاینەکەی.


لێرەدا تاکی باوەڕدار ڕووبەڕووی شەڕێکی دەروونی دەبێتەوە کە ئامانج لێی سڕینەوەی ناسنامە و تێکدانی تەرازووی هەڵسەنگاندنە.

بۆیە پێویستە بە وشیارییەکی تەواوەوە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکرێت، تا میدیا نەبێتە ڕووگەنمای ناسینەوەی دۆست و دوژمن.


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە سیاسەت

هەموویان ببینە