ئاوابوونی خۆری ڕۆژئاوا

ئاوابوونی خۆری ڕۆژئاوا

ئاوابوونی خۆری ڕۆژئاوا

نووسەرئاستانەئاستانە
یەک خولەک خوێندنەوە ١ بینینەکان ٥ شوبات ٢٠٢٦

ئاوابوونی خۆری ڕۆژئاوا


ڕۆژئاوا لە ماوەیەکی کەمدا دوو گورزی بەهێزی خوارد، ئەو جینۆسایدەی له غـ.ـەززە کرا پاشان فەزیحەتەکانی ئێپستین. جیلە گەنجەکانی ئەمریکا لە هەردوو تەوژمی ڕاست و چەپ، تەواوی متمانەی خۆیان بە هەموو بەها ئەخلاقییەکان لەدەست دا کە لەسەری پەروەردە کرابوون و باوباپیریان شانازییان پێوە دەکرد. تەنانەت ترەمپ کە ملیۆنان ئەمریکی دوای بێئومێدبوونیان لە فەساد و خراپەکاری نوخبە سیاسییەکانی تر لە دەوری کۆ بوونەوە، دەرکەوت کە زۆر لەوانی تر خراپتر و دووڕووتر و پووچترە.


ئەمەی ڕوو دەدات لە پیاچوونەوەی هەموو بنچینە شارستانییەکانی ڕۆژئاوا، شتێکی بێ پێشینە و چاوەڕوان نەکراو بوو، ئەم ئابڕوچوونە ئەخلاقییە هاوکاتە لەگەڵ کشانەوەیەکی ئابووری و سیاسی ڕۆژئاوا لە بەرانبەر هەستانەوەی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا، باسەکەش تا ئاستێک ڕۆشتووە کە سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لەسەر سەکۆی داڤۆس و گرنگترین کۆنگرەی دەستەبژێری ڕۆژئاوا بڵێت، کە چیدی ژیان لەناو ئەم درۆیەدا مومکین نییە و سیستەمی جیهانی بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لەدوای کەوتنی سۆڤییەتەوە تەواو بوو


ئەحمەد دەعدوش


#ئاستانە_Astana

وەرگێڕ
ئاستانە
ئاستانە
دیزاینەر
ئاستانە
ئاستانە
ئامادەکار
ئاستانە
ئاستانە
بڵاوکەرەوە
ئاستانە
ئاستانە

زیاتر لە سیاسەت

هەموویان ببینە